نامەی لە کارکشانەوەی مەسعوود بارزانی ، ئاکامی دۆراوێکی سیاسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313472-نامەی_لە_کارکشانەوەی_مەسعوود_بارزانی_ئاکامی_دۆراوێکی_سیاسی
سەرچاوەکانی دەنگ وباس لە بەرێکرانیی نامەی مەسعوود بارزانی بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ، باسیان کرد کە دەلێن ئەو لەو نامەیە جەختیکردووە لە سەر کشانەوەی لە سەرۆکایەتی بە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2017 13:50 Asia/Tehran
  • نامەی لە کارکشانەوەی مەسعوود بارزانی ، ئاکامی دۆراوێکی سیاسی

سەرچاوەکانی دەنگ وباس لە بەرێکرانیی نامەی مەسعوود بارزانی بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ، باسیان کرد کە دەلێن ئەو لەو نامەیە جەختیکردووە لە سەر کشانەوەی لە سەرۆکایەتی بە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق دا .

 " جەعفەر ئیمەنکی' جێگری پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی پەرلەمانیی لە ئەستۆ دایە لە کۆری ئەمرۆ  بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە  بە کەنالی " کوردستان ٢٤" وتی: نامەی بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ دەخۆیندرێتەوە.

بە وتەی  " ئیمەنکی" دەستەڵاتی مەسعوود بارزانی لە نێوان ناوەندەکانیی دیکەی هەرێمی کوردستانی عێراق دابەشدەکرێت . بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە تا بە ئێستا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی لە ئەستۆ دابووە . ئەو یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٥ لە رێگای پەرلەمانیی هەرێمی کوردستانی عێراق و دووهەم جار لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگای دەنگیی جەماوەریی بۆ ئەو پۆستە هەڵبژیردراوە. خولی سەرۆکایەتی بارزانی دەبوایە لە هاوینی ٢٠١٣٣ دا کۆتایی هاتبا، بەڵام نوینەرانی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیمۆکرات لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەو ناوچەیە لە ژوئەنی ٢٠١٣ بە پەسەند کردنیی  برگەی ژمارە ١٩ ڕیککەوتن کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دووساڵی تر دواکەوێت. هەر لەم حالە  دا  بڕیار دراو دووپات بوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ دوو ساڵ بەرتەسک بێت و ڕێگا نەدرێت تا  دیسانەوە دووپات بکرێت .  لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بەو لاوە لە کردەوە دا " سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی"  بە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق نایاسایی بووە .

بەڵام مەسعوود بارزانی بە دزەو کنە لە ناوەندە جۆر بە جۆرەکانیی هەرێمی کوردستان بە دوای پاساودانیی درێژەی دەستەڵاتداریەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دابوو . لە چوارچێوەی چەواشەکاریی مەسعوود بارزانی بوو کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە چاکاییەکی  بە پێچەوانەی داب ونەریت، ئەنجوومەنی باڵای دادەڤانی کوردستانی عێراق سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بە سەر ناوچەکەی درێژ کردەوە .

سەناریۆی دووپات کرانەکانی بەردەوامی سەرۆکایەتی " مەسعووود بارزانی" بە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق  بە پیلانی جۆر بەجۆر  کە بوون بە هۆی درێژەی دەستەڵاتداریەتی ئەو و پاوانخوازییەکانیی بە سەر ئەو ناوچەیە بەرەو ڕووی کاردانەوەی کەسایەتییەکان و تاقمەکانی کوردی وعێراقی بۆتەوە . سەرەڕای ئەو ڕەخنە گرتنانەی مەسعوود بارزانی بە نزیک بوونەوە  بە کاتی کۆتایی خولیی دوو ساڵەی نایاسایی مانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق  لە پیلانێکی تازە دا دەستی دایە ئاژاوە گێری تا بە شێوەیەک پاساودانیکیی بۆ درێژەی ژیانی سیاسی خۆی لە گۆڕەپانیی سیاسی کوردە عێراقییەکان دا هەبێت .  ئەو کردەوە سەرەڕۆیانەیە شتیک نەبوو جگە لە بەرێوە بردنیی کۆپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق و پێوشۆینگرتنیی ئەنجامەکانیی ئەو کە کۆرو نیوەندەکانیی سیاسی لەو وەکوو یاریی مەترسیداری ئەو لەگەڵ ئاگر باسیان کردووە . ئەو ڕەفتاری بارزانی وەک بەزاندنی دەستووری عێراق و هەروەها چالاکییەکی یەک لایانە و پاوانخووزانەی ئەو لە هەرێمی کوردستانی عێراق دایە .

ئەو ڕەفتارە سەرەڕۆیانەی بارزانی لەمەر مانەوەی لە دەستەڵات بە هەر پیلانیک  لەوان پێداگری لە سەر پێو شۆینگرتنیی پیلانەکان کە بە بایی لە کیس چوونی بەرژەوەندی باڵای عێراق وهەرێمی کوردستانی عێراق دەهاتە ئەژمار ،بوو بە هۆی وەڕێکەوتنی شاڵاوی ناڕەزایەتی دەربڕینە بەربڵاوەکان لە دژی ئەو .  بارستای بەربلاوی کاردانەوەکانی نێو خۆیی  لە حاند کردەوەکان و بڕیارەکانی بارزانی لە حەوتەکانی ئەمدواییە  هەڵگری ئەو پەیامەیە  بۆ بارزانی کە تەمەنی سیاسی ئەو  کۆتایی هاتووە و دواهاتەکانی نالەبار لە وان ڕاوە دوونانیی ئەوی بەدواوە دەبێت. لە وەها ڕەوشێک دا هاتنە ئارای  پرسی کشانەوەی مەسعوود بارزانی وەکوو هەولێک لە لایەن ئەوەوە بۆ دەربازبوونیی ئابرومەندانەی لە دەستەڵات و دونیای سیاسەت دێتە ئەژمار.