دووهەمین خولی وتوویژەکانی فەرماندەرانی ئێراقی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی کورد
خولی دووهەمی دانووستانەکانی فەرماندەرانی عێراقی لەگەڵ هیزەکانی پێشمەرگەی کورد ڕۆژی یەکشەممە بەمەبەستی گەراندنەوەی پاوەجێی و ئاسایش بۆ ناوچەکانیی کێشە لەسەر دەستپێکراوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی عێراقی " ئەلسومەرییە نیوز" ؛ مێحوەری ئەو دانووستانانە کەلە بنکەی ئۆپەراسیۆنی ستانی نەینەوا (باکووری عێراق) بەڕێوە چووە، کۆنتڕۆڵی بوارگەکانیی سنووری هەرێمی کوردستانی عێراقە . " حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی هەینی (٢٧ ئۆکتۆبر) فەرمانی هەلپەساردنی ٢٤ کاتژمێری ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هێزەکانی کورد لە باکووری عێراق دەرکردووە .
دوو لایەن خولی یەکەمی دانووستانەکان لە هەینی و شەممە (٢٧ و ٢٨ئۆکتۆبر) بەڕێوە بردووە ، بەوتەی عەبادی ئەو دانووستانە بۆ هەموارکردنیی بوار بۆ سەقامگیر بوونی ئاشتیانەی سەربازییەکانی عێراقی لە بوراگەکانیی سنووری هەرێمی کوردستانی عێراق و تورکیا ، ئێران و سوریایە.
" عۆسمان عەلغانمی" لە فەرماندەرانیی سوپای عێراق، بەر لەوە لە سەر پێویستی پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگەی کورد بەرەو سنوورەکانی ساڵی ٢٠٠٣ جەختیکردبوو .