کادرێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق له‌ داقۆق کوژرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313507-کادرێکی_پارتی_دیمۆکراتی_کوردستانی_عێراق_له_داقۆق_کوژرا
کادێرێکی پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان، له‌شارۆچکه‌ی‌ داقوق که‌ هاوکات وێنه‌گری‌ که‌ناڵی‌ "کوردستان تی ڤی‌" ته‌له‌فزیۆنی‌ فه‌رمی‌ ئه‌م پارته‌ بووه‌ له‌ لایه‌ن که‌سانی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ کوژرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2017 08:35 Asia/Tehran
  • کادرێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق له‌ داقۆق کوژرا

کادێرێکی پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان، له‌شارۆچکه‌ی‌ داقوق که‌ هاوکات وێنه‌گری‌ که‌ناڵی‌ "کوردستان تی ڤی‌" ته‌له‌فزیۆنی‌ فه‌رمی‌ ئه‌م پارته‌ بووه‌ له‌ لایه‌ن که‌سانی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ کوژرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵیی مێهر بەگێڕانەوە لە ژێدەرەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، عه‌قید پۆڵا ده‌لۆ به‌رێوه‌به‌ری‌ پێشووی‌ ئاسایشی‌ پارتی‌ له‌ داقوق رایگه‌یاندووە: "شه‌وی‌ رابردوو له‌ شارۆچکه‌ی‌ داقوق، ژماره‌یه‌ک چه‌کداری‌ نه‌ناسراو هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی‌ (ئه‌رکان شه‌ریف فه‌تحوڵا) کامێرامانی‌ کوردستان تی‌ ڤی‌ له‌ ناوچه‌که ‌و سه‌ریان بڕیوه‌ و لاشه‌که‌شیان به‌ چه‌قۆ شێواندووه."

روونیشیکرده‌وه‌ که‌ چه‌کداره‌کان هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌ سه‌رماڵی‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌، دواتر هه‌ڵهاتوون و تا ئێستاش ده‌ستگیر نه‌کراون.

عه‌قید پۆڵا وتیشی:‌ "ئه‌رکان هاوکات کادێری‌ پارتی بووه‌و برایه‌کیشی ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ شارۆچکه‌ی‌ داقوقه‌.