مەسعوود بارزانی دوای واز هێنانی لە دەسەڵات دەوڵەتی بەغدای تۆمەتبار کرد
مەسعوود بارزانی دوای ڕاگەیندرانی فەرمی دەس لە کار کیشانەوەی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە یەکەمی نوامبری 2017 بانگەشەی کرد دەوڵەتی بەغدا کۆپرسی کردە بیانوویەک بۆ پەلامار دانی کوردستانی ئێراق
کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق 25 سێپتامبری 2017 سەرەڕای نەیاریەتی دەوڵەتی ناوەندی ئێراق لایەنە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان تەنیا بە پێداگری مەسعوود بارزانی بەڕێوە چوو . مەسعوود بارزانی شەوی دووشەمە لە وتارێکی تەلەفیزیونیدا بانگەشەی کرد مەبەست لە بەڕێوە چوونی کۆپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی کێشەکانی هەولێر لە گەڵ بەغدا بوو . سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بە وتنی ئەوەی کە دۆخی هەنووکە کاتییە و تا ماوەیەکی زۆر درێژەی نابێت بانگەشەی کرد بۆ گەڕانەوە بو لای دەستوور هەوڵمان دا بەڵام بێ سوود بوو . بارزانی بەو بانگەشەیە کە کوپرسی جیا بوونەوە هیچکات ناتوانێ پاک بکرێتەوە وتیشی : بانگهێشت بو جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق بایخی هە بوو بەڵام ڕووبەڕووی خەیانەتێکی گەورە بووینەوە . لە هەمان حاڵدا پەرلەمانی خۆجێیی هەرێمی کوردستانی ئێراق شەوی دووشەمە ڕەزامەندی دەربڕی لە گە ڵ دابەشکرانی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە نێوان دا مه زراوه گشتییه کانی هه ریمدا.