پێداگری نێچیروان بارزانی لەسەر وتووێژ لەگەڵ بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313866-پێداگری_نێچیروان_بارزانی_لەسەر_وتووێژ_لەگەڵ_بەغدا
سەروک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دیسان لەسەر ئامادەیی ئەم ناوچەیە بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا، پێداگری کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2017 12:45 Asia/Tehran
  • پێداگری نێچیروان بارزانی لەسەر وتووێژ لەگەڵ بەغدا

سەروک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دیسان لەسەر ئامادەیی ئەم ناوچەیە بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا، پێداگری کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، نێچیروان بارزانی  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕێکس تیلەرسون  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەر ئامادەبوونی هەرێم  بو چارەسەرکرانی ئاشتیانەی  ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا ، پێداگری کرد  .

تیلەرسون وێڕای  نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر ناکۆکییەکانی ئێستای نێوان هەولێر و بەغدا  لەسەر داکوکی ئەمریکا لە مافی یاسایی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێداگری کرد  .

ناوبراو هیواداری دەربڕی  ڕەوتی ئاگربەس و وتووێژی مەیدانی ئێستای نێوان  هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئێراق  ، ببێتە  هۆی وتووێژی سیاسی  بۆ چارەسەرکردنی گرفتی نێوان دوو لایەن.

بارزانی نیگەرانی دەربڕی لە هەوڵی ئێراق بۆ درێژەی پێشڕەوی سەربازی  و وتیشی:  هەرێمی کوردستان  هۆگرە  هەموو  گرفتەکان لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەی  یاسای بنەڕەتی ئێراق چارەسەر بکات  .

بارزانی داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت  ئەمریکا کرد  ئێراق بۆ وتووێژ و بەدوور لە  ڕێکاری سەربازی، هان بدات.