نازم دەباغ: کۆپرسی کوردستانی عێراق بە مێژووەوە پەیوەست بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313976-نازم_دەباغ_کۆپرسی_کوردستانی_عێراق_بە_مێژووەوە_پەیوەست_بوو
" نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران وتیشی: " کاتێک کە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەلێت کۆپرسی سڕدەکەینەوە و پێبەندی دەستووری عێراقین، یانێ کۆپرسی کوردستانی عێراق بە مێژووەوە پەیوەست بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2017 04:43 Asia/Tehran
  • نازم دەباغ: کۆپرسی کوردستانی عێراق بە مێژووەوە پەیوەست بوو

" نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران وتیشی: " کاتێک کە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەلێت کۆپرسی سڕدەکەینەوە و پێبەندی دەستووری عێراقین، یانێ کۆپرسی کوردستانی عێراق بە مێژووەوە پەیوەست بووە.

 کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق ٢٥ سێپتەمبەر ٢٠١٧ سەرەڕای نەیاریەتی دەوڵەتی ناوەندی عێراق، لایەنەکانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی ، تەنیا لەسەر پێداگری " مەسعوود بارزانی" بەڕێوە چوو.

 دوای ئەوەی کە ئەو کۆپرسییە نایاساییە بەڕێوە چوو و دەوڵەتی ناوەندی عێراق، کردەوەگەلێکی دژی هەولێر لە پێشگرت، بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایانگەیاند ئەنجامەکانی کۆپرسی بۆ دەستپێکرانی دانووستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق" سڕدەکەنەوە" . بەڵام دەوڵەتی ناوەندیی عێراق،هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی کۆپرسی جیابوونەوەی وەک  مەرجی  سەرەکی دانووستان  لەگەڵ " هەولێر" ڕاگەیاندووە . "نازم دەباغ" ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی دەنگ وباسی ئەلعالەم، وتی: بڕیارە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لیژنەیەک ئامادە بکات و لە چوار چێوەی یاسای بنەڕەتی عێراق لەگەڵ دەوڵەتی  ناوەندی لە بەغدا وتووێژ بکەن ؛   لەوانەیە ئەو وتووێژانە حەوتەی داهاتوو دەست پێ بکات. نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران هەروەها بەڕاشکاوی  وتی: بەختەوەرانە کۆماری ئیسلامی ئێران، سنووری"باشماخ"ی کردووەتەوەو ئێستاکە چالاکە و باقی سنوورەکان بەستراوەتەوە بە رێککەوتنی کوردستانی عێراق و ئێران ،کە پێشنیار کراوە بە شێوەی هاوبەش بەڕێوەبەرایەتی بکرێت .