نێچیرڤان بارزانی خوازیاری رازی بوونی بەغدا بە دەسپێکی دانوستانی ڕامیاری بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i314046-نێچیرڤان_بارزانی_خوازیاری_رازی_بوونی_بەغدا_بە_دەسپێکی_دانوستانی_ڕامیاری_بوو
نێچیرجان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، هاتنی هێزەکانی سوپای ئێراق بۆ ناوچەکانی نزیک بە هەرێمی کوردستانی بە ناپێویست زانی و داوای لە دەوڵەتی ئێراق کرد کە ڕازی بێ بە دەسپێکرانی دانوستانی سیاسی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2017 06:21 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی خوازیاری رازی بوونی بەغدا بە دەسپێکی دانوستانی ڕامیاری بوو

نێچیرجان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، هاتنی هێزەکانی سوپای ئێراق بۆ ناوچەکانی نزیک بە هەرێمی کوردستانی بە ناپێویست زانی و داوای لە دەوڵەتی ئێراق کرد کە ڕازی بێ بە دەسپێکرانی دانوستانی سیاسی.

نێچیرڤان بارزانی وتی: کێشە و ناکۆکیی سیاسیی هەولێر و بەغدا بە شەڕ و بگرە و بەردە و ئەوەی کە بێ بیباتەوە و کێ داینێ، چارەسەر نابێ بەڵکوو دەبێ بە پێی وتووێژی جیدیی و بنەڕەتی، دانوستان دەست پێ بکەین و بڕوامان وایە کە لە چوارچێوی یاسای بنەڕەتیی ئێراقدا دەتوانین بگەینە ئاکام.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەروەها بە یاسایی ناوبردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ی ئێراق راشکاوانە ڕایگەیاند: حکومەتی کوردستانی ئێراق بێتوو موچەی فەرمانبەرانی بدرێ، ئامادەی ڕادەست کردنی تۆکمە و تەواوی نەوت بە بەغدایە.

بارزانی سەبارەت بە دەسپێکرانی دانوستان لەگەڵ بەغدا رایگەیاند: بەغدا هێشتا ڕازی نەبووە بە دانوستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێمە ئامادەی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق و دەسپێکردنی دانوستان و چارەسەر کردنی کێشەکان بە پێی یاسای بنەڕەتیی ئێراقین.

ناوبراو سەبارەت بە دەوری بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیی کوردستانی ئێراقیش وتی: ئێمە هۆگری ئەوەین کە تا ئەو جێگای دەکرێ خێراتر وەزیرانی بزووتنەوەی گۆڕان بگەڕێنەوە بۆ کابینەی هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی کە ئەوان بەشێکی گرینگ لە ڕەوتی سیاسیی کوردستانی ئێراق دێنە ئەژمار.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەروەها سەبارەت بە داخوازی بەغدا بۆ ڕادەست کردنی دەروازە و بوارگە سەرسنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکان بە دەوڵەتی ئێراق وتی: چارەسەر کردنی ئەم کێشە و گرفتانە لە ڕێگای دەکارهێنانی ئامرازی سەربازیەوە نابێ؛ ئێمە ئامادەین ئەم کێشە و گرفتانە لە چوارچێوی یاسای بنەرەتریی ئێراق  نەک هەر بۆ ئێستا بەڵکوو بۆ بەرەکانی دواتریش بە تەواوەتی چارەسەر بکەین.

بارزانی سەبارەت بەوەی کە هەندێ ڕێککەوتن لە نێوان کاربەدەستانی سەربازیی دوو لایەن ئەنجام دراوە بانگەشەی کرد؛ تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێ لە نێوان دوو لایەن نەهاتۆتە ئاراوە؛ ئێمە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان پێویستمان بە ڕێگاچارەی سیاسی هەیە نە سەربازی.

نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە ئەگەری سەردانی لە تورکیایش وتی: هیچ کات و ساتێکی تایبەت بۆ سەردانی من لە تورکیا دیاری نەکراوە، لەگەڵ ئەوەش کە من جەخت دەکەمەوە کە ئێمە نەک هەر لە گەڵ تورکیا بەڵکوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئامادەی دانوستان و وتووێژین و بێتوو ئەوان ئامادە بن ئێمەیش ئامادەین لێژنەکانمان بەڕێ بکەین بۆ ئەم دوو وڵاتە و هەوڵ بدەین کە کێشە  و ناکۆکیەکانمان لەگەڵ ئەوان و دەوڵەتی ئێراق لە چوارچێوی یاسای بنەرەتیی ئێراقدا چارەسەر بکرێ.