جەختکردنیی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەر کشانەوەی هەموو کاربەدەستانی ئێستای کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i314075-جەختکردنیی_بزوتنەوەی_گۆڕان_لە_سەر_کشانەوەی_هەموو_کاربەدەستانی_ئێستای_کوردستانی_ئێراق
وتە بێژی بزوتنەوەی گۆڕان، خوازیاریی لە کارکشانەوەی هەموو کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و پێکهاتنی دەوڵەتی ئینتقالی لە هەولێر دابووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2017 10:29 Asia/Tehran
  • جەختکردنیی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەر کشانەوەی هەموو کاربەدەستانی ئێستای کوردستانی ئێراق

وتە بێژی بزوتنەوەی گۆڕان، خوازیاریی لە کارکشانەوەی هەموو کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و پێکهاتنی دەوڵەتی ئینتقالی لە هەولێر دابووە .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی رۆژی سێی شەممەی هەواڵدەری میهر بە گیرانەوە لە کەناڵی عێراقی سومەرییە نیوز؛ " شۆرش حاجی" وتە بێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: هەر بەوچەشنە کە "مەسعوود بارزانی" لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کشایەوە ، کشانەوەی هەموو کاربەدەستانی کورد کە کەسانێکی ناکام و شکست خواردوون، پیوێستە.

 وتە بێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە کوردستانی عێراق وتیشی: کاربەدەستانی ئێستای هەرێمی کوردستانی عێراق توانایی دانووستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە بەغدایان نییە .

 خولیی سەرۆکایەتی ١٢ ساڵەی "مەسعوود بارزانی" بە سەر هەریمی کوردستانی عێراق یەکەمی نۆڤەمبەر بەشێوەی فەرمیی کۆتایی هات و ناوبراو نووسینگەی سەرۆکایەتی ئەو ناوچەیەی جێی هێشت. هاوکات لەگەڵ کشانەوەی "مەسعوود بارزانی" ، ژمارێک لە نوێنەرانیی پەرلەمانی عێراق، جەختیانکردووە لە سەر موحاکمەی و سزادانیی بە هۆی تاوانکاریی گەلێک کە ئەنجامیی داوە.

دوابە دوای ئەو کشانەوەیە، "نیچیروان بارزانی" برازای بارزانی، بوو بە  بەرپرسی وتووێژی هەولێر لەگەل دەوڵەتی بەغدا .