مەسعوود بارزانی لەسەرووی یەکەم دانیشتنی حیزبەکەی پاش سپاردنی دەسەڵاتەکانی
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند؛ مەسعوود بارزانی لەسەرووی دانیشتنی پارتەکەی بۆ یەکەمجار پاش گواستنەوەی دەسەڵاتەکانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، بەشداری ئەو کۆڕە بوو.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی سومرییە نیوز، مەسعوود بارزانی سەرۆکی لەکارکشاوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەرووی دانیشتنێک لەگەڵ ئەندامانی مەکتەب سیاسی و ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بەئامانجی تاووتوێی گۆڕانکارییە سیاسییەکان پاش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبر ، ئامادەبوو.
سەرچاوەکان وتیان؛ بارزانی لەو دانیشتنەدا ، چۆنیەتی دەسپێکردنی وتووێژ لەگەڵ بەغداو ڕێگاکانی هێنانەدی ڕێکارێک بۆ قەیرانی ئێستای کوردستانی ئێراق و ناوچە جێ ناکۆکەکانی خستەڕوو.
سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا ببێ، وتی: ئەو دانیشتنە هەروەها پرسی تاووتوێی پەیوەندییە سیاسییەکانی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەو ئامادەیی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی لێکدایەوە.
بارزانی٢٩ی ئۆکتۆبر نەیارەتی خۆی لەگەڵ درێژەی ئامادەبوون لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم پاش یەکی نۆڤمبەر ڕاگەیاند بەڵام وتی: درێژە دەدات بە خەباتی لەتەنیشت گەلی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە بۆ گەیشتن بەمافەکانی ئەو ناوچەیە.