گۆڕان‌و کۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌یانه‌وێت ئاشتی هه‌ورامی لاببرێت
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌پێکهێنانی حکومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانییه‌وه، داواکارییه‌کانیان بۆ چاکسازی‌و گۆڕانکاری له‌حکومه‌تی هه‌رێم ده‌گۆڕن، وه‌زیرێکی کۆمه‌ڵیش چه‌ند زانیارییه‌ک له‌وباره‌یه‌وه ئاشکراده‌کات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی شارپرێس، له‌ئێستادا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و کۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌وڵه‌کانیان له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، گۆڕیوه بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری له‌حکومه‌تی هه‌رێمدا، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی دڵنیابوونه‌وه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مریکا نایه‌وێت حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
بە پێی راپۆرتی شار پرێس : "گۆڕان‌و کۆمه‌ڵ ده‌یانه‌وێت ئاشتی هه‌ورامی له‌وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌کان دوربخه‌نه‌وه، هاوکات وه‌زاره‌تی دارایش له‌ژێر ده‌ستی گۆڕاندا بمێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی وه‌زیری دارایی له‌مامه‌ڵه‌کردن به‌بابه‌تی داهاتی هه‌رێمه‌وه، هاوکات به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ له‌پۆسته‌کانیان دوربخرێنه‌وه".
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان، هه‌رێمی کوردستانی جێهێشت، ئه‌وه‌ش بوه جێگه‌ی پرسیار، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ شارپرێس ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو، "ئاشتی هه‌ورامی ده‌زانێت دورده‌خرێته‌وه، بۆیه وا زوو ناگه‌ڕێته‌وه هه‌رێم".
له‌لایه‌کی دیکه‌وه عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری کشتوکاڵ‌و سه‌رچاوه‌کانی ئاو به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، "له‌کۆوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پێشنیازی گۆڕانکاریم له‌حکومه‌تی هه‌رێمدا کردووه، ئه‌و پێشنیازه‌ش به‌لای به‌شێک له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌گونجاو زانرا".
سه‌باره‌ت به‌بوونی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم یاخود ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری له‌حکومه‌تدا، وه‌زیری کشتوکاڵ ڕایگه‌یاند، "له‌م قۆناغه‌دا چاکسازی‌و گۆڕانکاری له‌حکومه‌تی هه‌رێم، واقعی تره وه‌ک له‌پێکهێنانی حکومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی حکومه‌تیش بۆلای لایه‌نه‌کان، عه‌بدولستار مه‌جید ڕایگه‌یاند، "هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی حکومه‌ت سه‌ردانی لایه‌نه‌کان ده‌کات".