فواد مەعسووم : پرسی گشتپرسی کوردستانی عێراق کۆتایی هات
سەرۆکی عێراق جەختی کردەوە : پرسی گشتپرسی جیابوونەویە هەرێمی کوردستانی عێراق کۆتایی هاتووە .
بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی هەواڵدەریی سەداوسیما بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی سعوودی ئەلحەدەس ، ، فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق لە وتووێژێکدا وتی : بە کۆتایی هاتنی پرسی گشتپرسی دەبێ دانوستانی نێوان بەغدا و هەولێر دەست پێ بکرێ .
فواد مەعسووم لە بارەی ئیمکانی چارەسەریی قەیرانی نێوان هەولێر و بەغدا لە داهاتووی نزیکدا گەشبینی نیشان دا و گوتی : بەغدا و هەولێر گەڕانەوە بۆ دەستووریان قەبوڵ کرد و داد گەی فێدڕاڵی ئەم وڵاتە ، نایاسایی بوونی گشتپرسیەکەی راگەیاندووە .
جاسم محەمەد جەعفەر نوێنەری پەرلەمانی عێراقیش رۆژی یەکشەممە رایگەیاند هەرێمی کوردستانی عێراق ، شەرت و مەرجەکانی حکومەتی ناوەندیی بۆ دەسپێکی دانوستان قەبوڵ کردووە و لە رۆژانی داهاتوودا ، نیشانەکانی چارەسەریی قەیرانی نێوان بەغدا و هەولێر دەردەکەوێ .
رۆژنامەی واوەناوچەیی شەرقولئەوسەتیش باسی دەرچوونی بڕیاری دواجاری دادگەی فێدڕاڵی عێراق لە ئەمڕۆ دوشەممەدا دەکات لەمەڕ پوچەڵکردنی ئەنجامی گشتپرسیەکەی جیابونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق و پێبەند بوونی هەولێر پێی .
حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:هەولێر رێز دەگرێ لەدەنگی دادگەی باڵای فێدڕاڵ لە بارەی مادەی یەکی دەستوور . حکومەتی عێراق ئەنجامدانمی وتووێژەکانی بەستووەتەوە بە قەبوڵ کردنی فەرمیی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق .
گشتپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق بە پێچەوانەی نەیارەتی توندی حکومەتی ناوەندی و وڵاتانی دیکە و تەنیا لەسەر پێداگریی مەسعود بارزانی لە 25 ی ئەیلوول دا بەڕێوەچوو .