سەرۆکی کاتیی هەنجومەنی ستانی کەرکووک هەڵبژێردرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i316247-سەرۆکی_کاتیی_هەنجومەنی_ستانی_کەرکووک_هەڵبژێردرا
هەنجومەنی پارێزگاریی کەرکووک ڕۆژی سێ شەممە جەمال مەولوودی وەک سەرۆکی کاتیی ئەم ئەنجومەنە هەڵبژارد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2017 04:11 Asia/Tehran
  • سەرۆکی کاتیی هەنجومەنی ستانی کەرکووک  هەڵبژێردرا

هەنجومەنی پارێزگاریی کەرکووک ڕۆژی سێ شەممە جەمال مەولوودی وەک سەرۆکی کاتیی ئەم ئەنجومەنە هەڵبژارد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەکۆبوونەوەی   ئەنجومەنی  پارێزگارییی  کەرکووک  سەرۆکی پێشووی ئەم ئەنجومەنە و ژومارێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان  ئامادە نەببوون .

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق پازدەی  ئوکتوبەر دوای  کۆتایی  ماوەی دیاریکراوی  حەفتا و دوو کاتژمێریی بۆ کشانەوەی هێزی پێشمەرگە لە کەرکووک، فەرمانی  دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی  چاوەدێریی  هێزی ئێراقی بەسەر کەرکووک و وەرگرتنەوەی کێڵگەکانی نەوتی ئەم  ناوچەیەی دەرکرد.

هێزی ئێراقی توانیان   شازدەی ئوکتوبەر   کۆنترۆڵی کەرکووک بە دەستەوە بگرن    .

دوابەدوای گەیشتنی  سوپای ئێراق  بۆ کەرکووک ئەندامانی  فراکسیۆنی  پارتی  و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکووک لەم شارە هەڵاتن.

 هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ژووئەنی  2014  بە کەڵک  وەگرتن لە  ئاڵۆزییەکان و بشێوی  کە لەبەر پەلاماری تاقمی تیرۆریستی داعش لەئێراق  بە دی هاتبوو، بەشگەلێکی کەرکووک لەوان کێڵگە نەوتییەکانی ئەم پارێزگەیەیان  بەشێوەی نایاسایی  خستبووە بن چاوەدێری خۆیانەوە.

جەمال مەولوود دوای ئەم کۆبوونەوەیە وتی : بڕیاری ئەمڕۆ بۆ پێشگیری کردن لە بشێوی لە پارێزگاریی کەرکووک  دراوە و پێویستە  خزمەت کردن بە خەڵک بە دەسەڵاتێکی زۆرترەوە درێژەی هەبێت  .

تاقمە سیاسییەکانی  هەرێمی کوردستانی ئێراق دوای ئامادەبوونی ڕوژی سێ شەممەی فوادمەعسوومی سەرۆکی ئێراق لە کەرکووک، لەسەر ئەوە ڕێککەوتن  کە  پۆستەکانی ئیداری  ئەم ناوچەیە بەپێی  ڕێککەوتنی  ساڵی 2010  ی زایینی  دیاری بکەن  .

بەپێی ڕێککەوتنی ساڵی 2010ی زایینی،  سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری دەدرێتە  بە تورکمانەکان، پارێزگار  دەدرێت  بە یەکێتی  ، جێگری پارێزگاری  بۆ عەرەبەکانی سوننە و   جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی  پارێزگاکان  دەدرێ بە یەکێتی ئیسلامی کورستان  .

عەلی حسێنی  وتەبێژی  حەشدی شەعبی ئێراقیش  ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند:  نەجمەدین  کەریم  ستانداری  پێشووی کەرکووک بە کەڵک وەرگرتن لە پارەی داهاتی نەوتی ئەم هەرێمە و بە ویزەی ئەمریکی لە هەولێر هەڵاتووە.