سەرۆک کۆماری عێراق دڵنیایی دا، ناکۆکی نێوان بەغداو هەولێر بەزوویی چارەسەر دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i316463-سەرۆک_کۆماری_عێراق_دڵنیایی_دا_ناکۆکی_نێوان_بەغداو_هەولێر_بەزوویی_چارەسەر_دەبێ
سەرۆک کۆماری عێراق بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی دڵنیا کردەوە، ناکۆکی نێوان بەغداو هەولێر بەزوویی چارەسەر دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2017 13:05 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق دڵنیایی دا، ناکۆکی نێوان بەغداو هەولێر بەزوویی چارەسەر دەبێ

سەرۆک کۆماری عێراق بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی دڵنیا کردەوە، ناکۆکی نێوان بەغداو هەولێر بەزوویی چارەسەر دەبێت.

ماڵپەڕی رۆژنامەی "الحیات" چاپی لەندەن لە ڕاپۆرێکدا نووسی: فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق لەدیدار لەگەڵ بەرپرسانی کوردستان وتی: دڵنیایە کە ناکۆکیی نێوان بەغداو هەولێر بەزوویی چارەسەر دەبێ. ئەوە لەکاتێکدایە کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لە حکومەتی عێراق کرد، خۆببوێرێ لە دیاریکردنی شەرت ومەرجی نامومکین بۆ ڕەزامەندیی دەربڕین لەگەڵ دانوستان لەگەڵ هەرێمدا.

فوئاد مەعسووم لەسەرەتای ئەو حەوتەدا، دانوستانی چڕوپڕی لەگەڵ بەرپرسانی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام داوە. ناوبراو سەردانی پارێزگای کەرکووکی کرد و هەوڵیەتی کەندو کۆسپەکانی بەردەم ڕەوتی دانوستانی نێوان هەولێر وبەغدا تاووتوێ بکاو پرسە جێی ناکۆکیەکان چارەسەر بکات.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ فوئاد مەعسووم لەهەولێر لەدیدار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگرەکەی دڵنیایی ئەوەی دا کە ناکۆکییەکان لەڕێی وتووێژێکی تۆکمەو سازندە بەزوویی چارەسەر دەکرێن و بەگەیشتن بەتەبایی، هاوکاری و وەپشت سەرنانی ناکۆکییەکان، سەرکەوتن بەدەست دێ.

نێچیرڤان بارزانی وتی: حکومەتەکەی بۆ وتووێژی جیددی و سازندە بەجۆرێک کە لەخزمەت بەرژەوەندیی هەموو گەلی عێراقدا بێت، ئامادەیە.

ناوبراو جەختیشی کرد؛ فوئاد مەعسووم دانوستانی هاوشێوەی لەگەڵ مەسعوود بارزانیش ئەنجام داوە.

هادی عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی پارتی یەکگرتوویی ئیسلامیی کوردستان پاش دیدار لەگەڵ فوئاد مەعسووم بەپەیامنێرانی وت: پارتەکەی ڕازییە بە خێراکرانی ڕەوتی دەسپێبوونی وتووێژی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕێز دەگرێ لە هەوڵەکانی سەرۆک کۆمار لەوبارەوە.