نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i316613-نێچیرڤان_بارزانی_گەیشتە_تورکیا
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکو مه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سنووری هابوورەوە گەیشتە تورکیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2017 13:03 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان  بارزانی گەیشتە تورکیا

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکو مه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سنووری هابوورەوە گەیشتە تورکیا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، نێچیروان بارزانی  سەرۆکی حکو مه تی   هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەمڕۆ بەمەبەستی دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا، لە ڕێگەی  زەوینییەوە لە سنووری  خابوور گەیشتە  تورکیا  .

دوای بەڕێوەچوونی ریفراندومی هەرێمی کوردستانی ئێراق،  تورکیا بەمەبەستی ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی  بەرامبەر بەم ریفراندۆمە وگرتنەبەری ڕێ وشوێنی تەمێکارانە بە دژی دەوڵەتی هەرێم،  سنووری ئاسمانی خۆی بەسەر هەولێر دا  داخست  .

ژومارێک سەرچاوەی هەواڵ  ڕایانگەیاندووە  نێچیروان بارزانی بڕیارە لە تورکیاوە بەرەو وڵاتێکی دیکەش بڕوات  .