خۆپێشاندان لەدژی حکومه تی هەرێم لە سلێمانی
کوردەکانی دانیشتوی شاری سلێمانی عێراق بە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانی بەربڵاو خوازیاری هەڵوەشانی حکومه تی هە رێمی کوردستان ودەسوەردانی دەوڵەت وپەرلەمانی عێراق لەم مەسەلەدا بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی سومەریە نێوز ، بەشداربووان لەم خۆپێشاندانە لە پێشمەرگە و تاقمە سەربازیەکانی سەربە هەرێمی کوردستانی عێراق داوایان کرد بچنە ڕیزی کەمپینەکانی دژە حکو مه تی هه ریم . ئەم خۆپێشاندانە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی گوزەرانی نالەباری شارومەندان ونەبوونی خزمەت گەیاندن بە کوردستانی عێراق بەڕیوە چوو. شایانی باسە کە ناڕازیان پەلاماریان کردە سەر بینای ناوەندی پۆلیسی "سه نگه سه ر". پێشتر " یوسف محەممەد سادق" سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند : حکو مه تی هەرێم توانایی باشتر بوونی دۆخی گوزەرانی شارومەندانی هه ریمی نیەو دۆخی ئێستاکە وایە کە شارومەندان خۆپێشاندانێکی گشتداگر بە بەشداری هەموو تاقمە کانی سیاسی بە مەبەستی هەڵوەشانی ئەم حکومه ته بەرێوە بەرن. دوای هەڵوەشانی ئەنجامی کۆپرسیی جیا بوونەوەله عێراق لەلایەن دادگەی فیدراڵی عێراق ودەس لەکارکێشانی مەسعود بارزانی لەپلەی سەرۆکایەتی هه ریم ، نیچیروان بارزانی بەرپرسایەتی کاروباری کوردستانی عێراقی گرتە ئەستۆ.