بەغدا مەرجەکانی خۆی بۆ دەسپێکی وتووێژ پێشکەشی هەولێر کرد
سەرچاوە پلەبەرزەکان لە دەوڵەتی ئێراق ڕایانگەیاند : حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە پێڕستی مەرجگەلێک کە هەولێر بەرلە دەسپێکی هەر جۆرە وتووێژێک دبێ جێ بە جێ بکات ئاراستە کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران ئیسنا بە گێڕانەوەی لە ئەلعەرەبی ئەلجەدید ، وەزیرێکی ئێراقی وێڕای ئاماژە بە وەرگرتنی پێڕستێکی سێزدە گانەی مەرجەکانی دەوڵەتی ئەو وڵاتە بە نێوبژیوانانی سەرلە نوێ کرانەوەی وتووێژەکان لە گەڵ کاربەدەستانی هەولێر وتی : هەڵوەشانەوە و ڕاگەیندرانی فەرمی هەڵوەشانەوەی کوپرسی ڕادەس کرانەوەی هەموو تێپەڕگا سنووریەکان و فڕگەکان دانی داهاتە نەوتیەکان و غەیرە نەوتیەکان و داهاتی ماڵیاتی هەرێمی کوردستان بە دەوڵەتی ناوەندی لە گرینگترین مەرجەکانە . وەزیری ئێراقی هەروەها ڕادەست کرانی هەموو ئەو کەسانەی وا لە لایەن دەوڵەتی ئێراقەوە بەدوادا چوونیان بو دەکرێت و لە هەرێمی کوردستان دان گەڕانەوەی بۆ هێڵی سنووریی ئیداری هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەرلە ساڵی 2003 کاتی داگیرکردنی ئێراق لە لیاەن ئەمریکاوە و پەیوەست بوونی هێزەکانی پێشمەرگە بە وەزارەتی بەرگری ئێراقی بە مەرجەکانی دیکەی بەغدا هاوەردە ئەژمار و وتی : ئەو مەرجگەلە بە پێچەوانەی دەستووری ئێراق نیە و وەک پرسێکی س ەرەکی بۆ دەسپێکی وتووێژەکان لە گەڵ هەولێر هاتووەتە ئاراوە . قەیران لە پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر دوای ئەوە دەس پێی بوو کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە کردەوەیەکی یەک لایەنە دا 25 سێپتامبری ڕابردوو کۆپرسی جیابوونەوەی کوردستان لە ئێراقی بەڕێوە برد بەغدا ئەو کارەی بە پێچەوانەی دەستوور و یەکپارچەیی خاکی ئێراق زانی و لە گەڵیدا نەیاریەتی کرد . جگە لە بەغدا دراوسێیەکانی ئێراق بڕێک لە دامەزراوە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان وەکوو کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لە گەڵ ئەو کوپرسیە نەیاریەتیان کرد .