وەزارەتی نێوخۆی عێراق هەڵوەشانەوەی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستانی بەدرۆ خستەوە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نێوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە کە وەزیری نێوخۆ هیچ فەرمانێکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستان دەر نەکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نێوخۆی عێراق هەوڵە بڵاوکراوەکان لە هێندێک لە میدیاکانی لە بارەی هەڵوەشانەوەی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستانی ڕەت کردەوە.
بە قسەی ئەم سەرچاوەیە، هەواڵە بڵاوکراوەکان لە بارەی نیازی قاسم ئەعرەجی وەزیری نێوخۆ بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بەرەو فڕگە نێونەتەوەییەکانی هەولێرو سلێمانی ڕاست نییە و چاوڕایە.
ڕۆژی سێ شەممە هێندێک لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە فەیسبوک و توییتێڕ بانگەشەی ئەوەیان کرد بوو کە گوایە قاسم ئەعرەجی وەزیری نێوخۆی عێراق خوازیاری هەڵگیرانی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بەرەو فڕگە نێونەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستانە.
دوای بەرپا کرانی گشتپرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق، بەغدا هێندێک هەنگاوی دژی هەولێر هەڵگرت لەوانە داخستنی بوارگە سنوورییەکان و قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ فڕگەکانی ئەم ناوچەیە.