نێچیروان بارزانی سەردانی لەندەن دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i320471-نێچیروان_بارزانی_سەردانی_لەندەن_دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر بانگێشتنی یەکێتیی ئەورووپا، سەردانی ئەوروپا دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2017 14:00 Asia/Tehran
  • نێچیروان بارزانی سەردانی لەندەن دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر بانگێشتنی یەکێتیی ئەورووپا، سەردانی ئەوروپا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس،  دڵاوەرئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند کە نێچیروان بارزانی  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لەساڵی نوێی زایینی دا لەسەر بانگێشتنی یەکێتیی ئەورووپا دەچێتە لەندەن.

ناوبراو وتیشی ک بارزانی لەم سەفەرەدا سەبارەت بە پرسگەلێکی وەک  پێوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا و دەستپێکرانی  وتووێژی نێوان دەوڵەتی هەرێم و دەوڵەتی ئێراق،  لەگەڵ کاربەدەستانی یەکێتیی ئەورووپا و بەریتانیا لەوان ترێزا می سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، وتووێژ دەکات .

ئاژگەیی  هەروەها وتی کە یەکێتیی ئەورووپا ،بەرنامەیەکی سێ ساڵەی بۆ ئێراق  داڕشتووە کە لەسەرەتای ساڵی 2018ەوە دەست پێ دەکرێت و بەغدا ئەگەر پێبەندی  ئەم بەرنامەیە نەبێت،زیان دەبینێ.

بارزانی لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا سەردانی فەرەنسا و ئاڵمانیاشی کردووە و لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتانەش دیدار و وتووێژی کردووە.