پەیامی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i320585-پەیامی_سەرۆک_وەزیرانی_ئیتالیا_بۆ_سەرۆکی_حکومەتی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، هیوای خواست، وتووێژی نێوان بەغداو هەولێر، بەمەبەستی چارەسەریی گشت کێشەو گرفتەکان لە خێراترین کاتدا، دەس پێ بکرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2017 09:45 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، هیوای خواست، وتووێژی نێوان بەغداو هەولێر، بەمەبەستی چارەسەریی گشت کێشەو گرفتەکان لە خێراترین کاتدا، دەس پێ بکرێ.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، پائۆلۆ جێنتیلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لەنامەیەکدا بۆ نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەسپێکرانی وتووێژی نێوان بەغداو بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، هیواداریی دەربڕی.

بەپێی نووسینی هەواڵدەریی ڕووسی سپۆتنیک، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا هیوای خواست، لەزووترین کاتدا، وتووێژی نێوان هەولێر و بەغدا دەس پێ بکرێ و گشت کێشەو گرفتەکانی نێوانیان بەپاڵپشتی ئەسڵی یەکپارچەیی خاکی عێراق، چارەسەر بکرێ.

جێنتیلۆنی لەو نامەدا نووسی؛ ئێمە لەگەڵ کۆمەڵگای جیهانی بەهیواین وتووێژی نێوان بەغداو هەولێر بەمەبەستی چارەسەریی کێشەو گرفتی نێوانیان لەچوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو، فدراڵ و دیموکراتیک و بەگوێرەی دەستووری پەسەندکراوی٢٠٠٥، لەزووترین کاتدا دەس پێ بکرێ.

جێنتیلۆنی لەدرێژەی نامەکەیدا، داوای لەهەموو لایەنە سیاسییەکان کرد، ئەو وتووێژانە دەس پێ بکەن و بەهاوکاری یەکتری پێشیان بخەن.

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لەدرێژەدا جەختی کرد؛ وڵاتەکەی درێژە دەدات بە مەشق کردن و پڕچەک کردنی هێزە چەکدارە عێراقییەکان لەوان پۆلیس و هێزە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ریزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدان.

ناکۆکی نێوان بەغداو هەولێر لەبارەی پرسی جیاجیای وەک؛ ناوچە جێ ناکۆکەکان یان فرۆشتنی نەوت پاش ئەوە تاوی سەند کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق سیپتەمبەری ڕابردوو لە کردەیەکدا کە لەگەڵ نەیارەتی بەغداو ژمارێکی زۆر لە وڵاتان و دەم و دەزگە ناوچەیی و جیهانییەکاندا بەرەوڕوو بوو، ریفراندۆمی جیابوونەوە لە عێراقی بەڕێوەبرد، کردەیەک کە هەرەسی هێناو ئێستا لایەنە جیاجیاکان جەخت دەکەن لەسەر ڕەچاوکردنی ڕێکاری وتووێژ بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان.