گۆران: چاکسازییەکانی بارزانی بۆ ئارام کردنەوەی خەڵکی هەرێمە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i320683-گۆران_چاکسازییەکانی_بارزانی_بۆ_ئارام_کردنەوەی_خەڵکی_هەرێمە
یەکێک لە ئەندامانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: چاکسازییەکانی نێچیروان بارزانی ڕاستەقینە نییە و تەنیا بۆ ئارام کردنەوەی خەڵکی هەرێمە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2017 04:45 Asia/Tehran
  • گۆران: چاکسازییەکانی بارزانی بۆ ئارام کردنەوەی خەڵکی هەرێمە

یەکێک لە ئەندامانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: چاکسازییەکانی نێچیروان بارزانی ڕاستەقینە نییە و تەنیا بۆ ئارام کردنەوەی خەڵکی هەرێمە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهربە گێڕانەوە لە نەهرەین، بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە ئەو چاکسازیانەی نێچیرڤان بارزانی باسی دەکات بە هۆی نیگەرانی لەو هاوپەیمانییە لە دژی دروست بووە و هەوڵێکە بۆ ئارام کردنەوەی خەڵکی هەرێم.

مەحموود شێخ وەهاب لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: بارزانی لە دوای ئارام کردنەوەی تووڕەیی خەڵکە بەم چاکسازیانە. ئەمانە بڕیاری ڕاستەقینە نین. پارتی تەنیا لە بەرژەوەندی خۆی بیر دەکاتەوە و خەڵک بۆی گرنگ نییە. پارتی بۆ مانەوەی خۆی ئامادەیە دەست بۆ هەموو کارێک ببات بە تایبەت کە پارتی پێگەی جەماوەری خۆی لە دەست داوە و توانی دابین کردنی مووچەی خەڵکی هەرێمی نەماوە.

ئەو زیادی کرد: چاکسازییەکان پارتی و بنەماڵەی بارزانی ناگرێتەوە.