فڕینگەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ فڕینەدەرەوەییەکان داخراوە دەمێنێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i320751-فڕینگەکانی_هەولێر_و_سلێمانی_بۆ_فڕینەدەرەوەییەکان_داخراوە_دەمێنێتەوە
بەرپرسی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ئێراق ڕایگەیاند هەواڵی درێژ کرانەوەی ماوەی دوو مانگەی قەدەغەی فڕینە دەرەوەییەکان لە فڕگەکانی هەرێمی کوردستان ڕاست نەبووە و هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ هەڵوەشانەوەی ئەو فڕینگەلە دیاری نەکراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2017 14:00 Asia/Tehran
  • فڕینگەکانی  هەولێر و سلێمانی  بۆ فڕینەدەرەوەییەکان داخراوە دەمێنێتەوە

بەرپرسی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ئێراق ڕایگەیاند هەواڵی درێژ کرانەوەی ماوەی دوو مانگەی قەدەغەی فڕینە دەرەوەییەکان لە فڕگەکانی هەرێمی کوردستان ڕاست نەبووە و هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ هەڵوەشانەوەی ئەو فڕینگەلە دیاری نەکراوە .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کورد پرێس  ، عەباس  سەعد خەفاجی  لە وتووێژ  لە گەڵ  ماڵپەڕی  هەواڵیی    سی ئێن ئێن   ڕایگەیاند   هەواڵی  درێژکرانەوەی ماوەی  قەدەغەی  فڕینە  دەرەوەییەکان  لە فڕگەکانی  هەرێمی کوردستان  دوروست نییە  بەڵام  هیچ کاتێکی دیاریکراوی  بۆ درێژەی دوو مانگەی  ئەو  قەدەغەیە لە حوکمێکی نووسراوەدا کە بۆ فڕگەکانب  هەرێمی کوردستان  نێردراوە  هەڵەیەک  لە نووسینی  حوکمەکە  بووە .   بەرپرسی  هەواڵدەریی  ڕێکخراوی  فڕۆکەوانی  ئێراق  وێڕای  ئاماژە  بەوەی  کە  حوکمی  درێژ کرانەوەی  قەدەغە  لە لایەن  شاندی  دەوڵەتی  ئێراق  دەرنەکراوە  وتی  :  کە بە سەرەنج  بەوەی  کە  کاتێک  بۆ ئەو  قەدەغە  دیاری نەکراوە  ئەو  ئەگەرە  لە ئارادایە  کە  لە داهاتویوەکی  نزیک دا   ئەو  قەدەغەیە  هەڵدەوەشێتەوە  و  فڕینە  بیانیەکان  لە فڕگەکانی  هەرێم  سەرلە نوێ  دەکرێتەوە  . ناوبراو جەختی  کرد   کە هەڵوەشانەوەی  ئەو    قەدەغەیە  تەنیا   لە دەەستی   حەیدەر  عیبادی  سەرۆک وەزیرانی  ئێراقە  و وەزارەتی  گواستنەوەو پەیوەندیەکانی  ئێراق    دەسەڵاتێکی  لەوبوارەدا  نیە . عیبادی  لە نیەاریەتی  لە گەڵ  ڕیفڕاندومی    سەربەخۆیی  هەرێمی کوردستان  وێڕای   دانانی  بایکوتگەلێک   دژی  هەرێم   حوکمی  قەدەغەی    فڕینە  بیانیەکان  لە فڕگەکانی  هەرێمی  کوردستانی   دەر  کردووە  و لە ماوەی  ڕۆژانی  ڕابردوو  بەرپرسانی  فڕگەکانی  هەرێم  ڕایانگەیاندووە  کە بەغدا  بە  پێی  حوکمێکی  نووسراوە  ئەو  قەدەغەیەی  بۆ ماوەی  دوو مانگ  درێژ  کردووەتەوە .