پەیامی یەکلایەنەی نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی ساڵی تازەی زایینی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە بێ ئەوەی ناوی ئێراق بێنێ، هیوای خواست لە ساڵی ٢٠١٨ دا قەیران لە کوردستانی ئێراق کۆتایی بێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی حکومەتی ناوچەی کوردستانی ئێراق شەوی سێشەممە لە تویتێکدا بە بۆنەی دەسپێ بوونی ساڵی تازەی زایینی بە پیرۆزبایی کردنی ساڵی نوێی مەسیحی، تەنیا بۆ ناوچەی کوردستانی ئێراق و جیهان هیوای ئاسایش و ئاشتی خواست.
"نێچیرڤان بارزانی" داوای لەهەموو گرووپ و لایەنە کوردییەکانی ئێراق کرد یەکدەنگ و یەکگرتوو بن بۆ دەرباز بوون لەو قەیرانەی وا ئێستا بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە.
ناوچەی کوردستانی ئێراق ساڵی ٢٠١٧ی لە کاتێکدا کۆتایی پێ هێنا کە هەڵەی ستراتژیکی "مەسعوود بازارنی" سەرۆکی پێشووی ناوچەی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەڕێوەبردنی گشتپرسیی بۆ جیا بوونەوە لە ئێراق، کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستانی کرد بە دووهێندە .
لە مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا واتە دێسەمبەر، خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە شارەکانی کوردستانی ئێراق بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە باروودۆخی نالەباری ئابووری بەڕێوە چوو و لە ئاکامدا سێ پارتی کوردستانی لە کابینەی دەوڵەتی هەرێم هاتنە دەرەوە و زیاتر لە ڕابردوو زەبرلە ماڵباتی بارزانی کەوت.