هەرێمی کوردستانی عێراق شەرت و مەرجی حکومەتی ناوەندیی قەبووڵ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i321021-هەرێمی_کوردستانی_عێراق_شەرت_و_مەرجی_حکومەتی_ناوەندیی_قەبووڵ_کرد
حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ شەرت و مەرجەکانی بەغدا بۆ وێنە، ڕادەست کرانی بازگە سنوورییە هاوبەشەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا بە حکومەتی ناوەندی، بۆ دەسپێکردنی دانوستان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2018 13:05 Asia/Tehran
  • هەرێمی کوردستانی عێراق شەرت و مەرجی حکومەتی ناوەندیی قەبووڵ کرد

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ شەرت و مەرجەکانی بەغدا بۆ وێنە، ڕادەست کرانی بازگە سنوورییە هاوبەشەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا بە حکومەتی ناوەندی، بۆ دەسپێکردنی دانوستان .

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر پێڕستی سێزدە لایەنیی شەرت ومەرجەکانی حکومەتی ئەو وڵاتەی خستەبەردەست ناوبژیوانان بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر کە هەڵوەشان و ڕاگەیێندرانی فەرمیی بەتاڵ کرانی ریفراندۆم، ڕادەست کردنی هەموو بازگە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان، ڕادەست کردنی داهاتی نەوتی ونانەوتی و داهاتی باجی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی ناوەندی لەوێنەی گرینگترینی ئەو شەرتانەیە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، ئێحسان ئەلشمری ڕاوێژکاری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر پەیجەکەی لە فەیس بوکدا بەئاماژە بە هۆگریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆتایی هاتنی قەیران بەگوێرەی دەستووری وڵات نووسی: بەسەرنجدان بە قەیرانی ناوخۆیی کە لەئەنجامی نەدرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەدیهاتووە، بەرپرسانی ئەو هەرێمە لە پەیامێکدا ڕەزامەندیی خۆیان لەگەڵ شەرت و مەرجەکانی حکومەتی بەغدا بۆ وێنە، ڕادەست کردنی بازگە نێودەوڵەتییەکان بە حکومەتی ناوەندی وپێکهێنانی لێژنەی باڵا بۆ پلاندانی چالاکیی ئەو بازگانە، ڕاگەیاند.

قەیران لە پەیوەندیی نێوان بەغداو هەولێر پاش ئەوە دەسپێبوو کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە هەوڵێکی یەکلایەنەدا، ٢٥ی سیپتەمبەری ساڵی رابردوو، گشت پرسیی جیابوونەوەی کوردستان لە عێراقی بەڕێوەبرد.

بەغدا، ئەو کردەی بەپێچەوانەی یاسای بنەڕەتی و یەکپارچەیی خاکی عێراق زانی و لەگەڵیدا نەیارەتی کرد.

جگە لە بەغدا، دراوسێکانی عێراق، دەم و دەزگە ناوچەیی و جیهانییەکانی وەک ، کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوی نەتەوەکانیش نەیارەتی ئەو ریفراندۆمەیان کرد.