کرانەوەی هەرسێک دەروازەی سنووریی نێوان ئێران و عێراق لەهەرێمی کوردستان
بەرپرسانی عێراقی و ئێرانی ڕایانگەیاند، پاش ئەوەی دوو دەروازەی سنووری لە سێ دەروازەی سنووریی نێوان ئێران و عێراق لەهەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە کرانەوە، سێ دەروازەی سنووریی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەهەرێمی کوردستان، پراکتیکی کراون.
پاش بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لەکۆتایی مانگی سیپتەمبەر بەڕێوە چوو، تاران ئەو سێ دەروازە سنوورییەی لەسەر داوای بەغدا داخست. ئێران و عێراق نەیاری بەڕێوەچوونی ئەو گشت پرسییە بوون.
ئارام سایەخان وتەبێژی بەرپرسانی ئەو بازگەیە بە هەواڵنێرانی وت: "کاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی بەکاتی خۆجێی(سێ بەکاتی گرینویج) ، ئێرانییەکان هەواڵی کرانەوەی بازگەی سنووریی پەروێزخانیان بە ئێمە دا."
ناوبراو وتی: "کاتێک ڕەوتی ئیداری کۆتایی پێهات، ئەو بازگەیە کاتژمێر نۆ بەکاتی خۆجێی کرایەوە."
ئەحمەد کەلاری لە ئەندامانی ژووری بازرگانیی پارێزگای سلێمانی ئەو هەواڵانەی پێشت راست کردەوە.
سێ تێپەڕگەی سنووریی ئێران لەهەرێمی کوردستان دەلکێنێ بە عێراق، تێپەڕگەی سنووری پەروێزخان و باشماخ لەپارێزگای سلێمانی و تێپەڕگەی سنووریی حاجی ئۆمەران لەپارێزگای هەولیر.
دەروازەی باشماخ٢٥ی ئۆکتۆبر کرابۆوە.
کۆنسولخانەی ئێران لە هەولێر لەبەیاننامەیەکدا کرانەوەی بازگە سنوورییەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران لە ڕۆژی سێ شەممەوەو پاش داخرانی ئەو دەروازانە لەسەر داوای فەرمیی حکومەتی عێراق ڕاگەیاند.
بەرپرسانی تاران ١٨ی دیسەمبەر باسی کرانەوەی ئەو دوو بازگە سنوورییەیان کردبوو بێ ئەوەی بەروارەکەی دیاری بکەن.
کردەوەی ئاسایی ئەو دەروازە سنوورییانە دەتوانێ پشوویەکی تازە بێ بۆ ئابووریی هەرێمی کوردستانی عێراق. هەرێمی کوردستانی عێراق ، ناوچەیەکی زۆر قەرزدارەو لەگەڵ قەیرانی قووڵی ئابووری و سیاسی بەرەوڕوویە.
بەپێی ئاماری فەرمیی هەرێمی کوردستانی عێراق، تەنیا دەروازەی سنووریی باشماخ لەساڵی٢٠٠٥، نزیک بە ٢٠٠ ملوێن دۆلار داهاتی بۆ ئەو هەرێمە هەبووە.