ئەندامێکی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ: کورد متمانەیان بە بەغدا زیاترە هەتا بە هەولێر
ئەندامی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: کورد پتر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی متمانەیان بە حکومەتی ناوەندی هەیە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ سابیر ئیسماعیل لە ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئەلمەعلومەی ئەو وڵاتە جەختی کرد: گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵەیەک بوو کە هەموو پارتەکان جگە لە چەند پارت کە خوازیاری جیابوونەوەی پارێزگا باکوورییەکان لە عێراقن، لێی ئاگادار بوون.
سابیر ئیسماعیل وتی: گەلی کورد گەیشتووەتە ئەو باوەڕە کە بەغدا پایتەختی هەموو عێراقییەکان و هێزە سیاسییەکانەو متمانەیەکی باڵایان بە کردەوەو گەڵاڵەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە.
ئەو ئەندامەی بزووتنەوەی گۆڕان وتیشی: هێزە سیاسییەکانی کورد بەتەواوەتی بۆیان دەرکەوت کە بێ وتووێژ و دانوستان لە بەغدا بۆ چارەسەریی گرفتەکان، بارودۆخی کوردستانی عێراق لەباری دراڤی، ئیداری و سیاسی ڕێک وپێک نابێ.
لەهەمان کاتدا، شاندێک پێکهاتوو لە؛ نوێنەرانی پارتەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەریی پاش دیداری رۆژی هەینیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و نووری مالیکی یاریدەری سەرۆک وەزیران لە بەغدا پێی داگرت لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و داخستنی دۆسییەی کۆپرسی و خوازیاری کرانەوەی لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا بوون.
نووری مالیکی لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: خەڵکی کوردستانی عێراق نابێ باجی هەڵەی سیاسی ژمارێک کەسایەتی لەو هەرێمە بدەن.
حکومەتی عێراق بۆ دەسپێکردنی دیالۆگ و وتووێژە سیاسییەکان لەگەڵ هەولێر، بڕێک شەرتی دیاری کردووە. لەوێنەی گرینگترینی مەرجەکانی حکومەتی ناوەندیی عێراق بۆ دەسپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر، ڕاگەیاندنی بەفەرمیی هەڵوەشاندنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم، ڕادەست کردنی هەموو بازگە سنووری و فڕۆکەخانەکان، ڕادەست کردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی و داهاتی پیتاکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە حکومەتی ناوەندیی لە بەغدایە.
حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سێ شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند؛ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەگەڵ مەرجەکانی بەغدا بۆ دەسپێکردنی دانوستان بۆ وێنە، ڕادەست کردنی بازگە سنوورییە هاوبەشەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا بە حکومەتی ناوەندیی عێراق.