١٢ داعشی لە شاری کەرکوکی عێراق دا قۆڵبەست کراون
سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە ستانی کەرکووک باسی لە قۆڵبەست کرانیی ١٢ ئەندامی تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش لەم شارە دا کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ئەم سەرچاوەیە رۆژی یەکشەممە بە هەواڵدەری ئەلغەد پرێسی عێراق وتی: هیزە ئاسایسییەکان لە چوارەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنیی پاکتاو کردنیی ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشووری کەرکووک و ڕۆژهەڵاتی ستانی سەلاحەدین ئەم کەسانەیان کە لەم شارە دا خۆیان شاردبۆوە ، دۆزییەوە و قۆڵبەستیان کردوون .
ئەو وتی: ئەم کەسانە وەکوو دەست وپێوەندەکانی نەهێنی داعش لەم شارە دا سەقامگیر بوون .
شایانی باسە: هیزەکانی حەشدی شەعبی و یەکەکانی سوپای عێراق ڕۆژی ڕابردوو و لە سێهەمین ڕۆژی ئەم ئۆپەراسیۆنە ، چەند تونێلی ژێر زەمینی و ترۆمبیلیکی هەڵگری چەک وتەقەمەنی یان لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک دا دۆزییەوە و دەستیان بەسەر داگرت.
سەرەڕای ڕاگەیاندرانی کۆتایی سەربازی داعش لە عێراق، بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەیان ناوچە لە خاکی ئەم وڵاتە هەر ئێستا بوونەتە حەشارگەی داعشییە هەڵاتووەکان و هێشتا پاکتاو نەکراونەوەتەوە . دوا بە دوی دووپات بوونەوەی ڕووداوە جۆر بە جۆرە ترۆریستییەکان دژی شارومەندان و هێزە دەوڵەتییەکان لە ستانی کەرکووک لە دریژەی حەوتەکانی ئەمدواییە، چاویاران نیگەرانیی تووندتر بوونەوەی ناپاوەجێی ئاسایشی و تاوسەندنەوەی نائەمنیی لەم ناوچەیە دان.