لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، هەزار کۆمپانیا کارەکانیان راگرتووەو دوو هێندەش کوردستانیان جێهشتووە
پسپۆڕێکی بواری ئابوری رایگەیاند " زیاتر لە هەزار کۆمپانیا لەهەرێمی کوردستان کارەکانیان راگرتووە و دوو هەزار کۆمپانیاش چوونەتە دەرەوەی هەرێم، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ریژەی بێکاری و هەژاری بۆ 15% بەرزبوەتەوە".
حوسامەدین بەرزنجی، بەرپرسی رێکخراوی گەشەپێدانی ئابوری لە لێدوانێکی رژنامەوانیدا رایگەیاند " قەیرانە داراییەکان بەم ئیدارەیەی ئێستای حکومەتی هەرێم چارەسەر ناکرێت".
لە درێژەی لێدوانەکەی، بەرپرسی رێکخراوی گەشەپێدانی ئابوری وتی "حکومەت تا 16ی ئۆکتۆبەر گوێی لە هیچ کەسێک نەدەگرت تا هەرێم رووبەڕووی قەیران و قەرزی زیاتر نەبووە و نەوتەکەی لەدەستنەچوو".
ئاشکراشی دەکات نزیکەی هەزار کۆمپانیا کارەکانیان وەستاوە و دوو هەزار کۆمپانیاش چوونەتە دەرەوەی هەرێم، بەوهۆیەوە هەژاری و بێکاری بۆ 15% زیادی کردووە، ئەمانەش ژمارەیەکی مەترسیدارن".
ئەو پێیوایە چارەسەری بەپەلە و خێرا " رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا".