دەست پێ بوونی مانگرتنی مامۆستایانی هەرێم لە سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i323941-دەست_پێ_بوونی_مانگرتنی_مامۆستایانی_هەرێم_لە_سلێمانی
مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی و ناوچەی گەرمیان ، بۆ چەندەمین جاری بەردەوام، بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە وەرنەگرتنی موچەکانیان، مانیان گرتوو خۆیانیان بوارد لە ئامادە بوون لە سەر پۆلەکانی وانە وتنەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2018 13:43 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی مانگرتنی مامۆستایانی هەرێم لە سلێمانی

مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی و ناوچەی گەرمیان ، بۆ چەندەمین جاری بەردەوام، بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە وەرنەگرتنی موچەکانیان، مانیان گرتوو خۆیانیان بوارد لە ئامادە بوون لە سەر پۆلەکانی وانە وتنەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، عوسمان گوڵپی ئەندامی لێژنەی مامۆستایانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، ڕایگەیاند: مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی هەتا کاتی وەرگرتنی موچەکانیان بە تۆکمەو تەواوی، ناچنە سەر پۆلەکان و لە نیوەی دووهەمی ساڵ دا لە قوتابخانەکانی هەرێم وانە ناڵێنەوە.

ناوبراو وتیشی: ئەم مامۆستایانە چاوەڕوانی وەرگرتنی موچەن لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە.

لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە موچەی دوو وەزارەتخانەی پەروەردەو بارهێنان و تەندروستی و دەرمانی هەرێم دوای لێکدانەوەی وردی پێڕستی کارمەندان دەنێرێت و هەتاکوو ئێستاش هێندێک چاوپێکەوتن لە نێوان شاندە تایبەتییەکانی هەرێم و دەوڵەتی ناوەندیی عێراقلەم بارەیەوە ئەنجامی گرتووە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە لە شاری کەلاری سەربە ناوچەی گەرمیانی هەرێمی کوردستانیش مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە کە سەرباری دەست پێ بوونی نیوەی دووهەمی فێرکاریی ساڵ لە هەرێمی کوردستان، بڕیاریان داوە هەتا کاتی وەرگرتنی موچەکانیان بە تۆکمەو تەواوی، نەچنە سەر پۆلەکانی وانە وتنەوە.

مامۆستایانی ناوچەی گەرمیان وشدارییان داوە کە ئەگەر بێتو موچەکانیان نەدێتێ ناڕەزامەندی دەربڕینیان دەبەنە نێو شەقام و بازاڕەوە.

موچەی کامەندان و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەوانە مامۆستایان، هێزی پێشمەرگە، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشت و کادێری دەرمانی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو و دوای ڕاگیرانی ناردنی موچەو بوجە لە لایەن بەغداوە، بە دواکەوتن و بەشێوەی چارەکە موچە دراوە.