بڕیاری نوێ بۆ پێکهێنانی هێزی سەربازیی یەکپارچە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i323963-بڕیاری_نوێ_بۆ_پێکهێنانی_هێزی_سەربازیی_یەکپارچە_لە_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە پێناو ڕێکخستنی هێزەکانی ، بڕیاری داوە بۆ تێکەڵ کردنی دوو لەشکری یەک و دووی پیادە و بەپێی ئەم بڕیارە، هەموو هێزەکان تەنیا لە ژێر چاوەدێریی ڕاستەوخۆی فەرماندەرانی میحوەرەکان دەبن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2018 14:49 Asia/Tehran
  • بڕیاری نوێ بۆ پێکهێنانی هێزی سەربازیی یەکپارچە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە پێناو ڕێکخستنی هێزەکانی ، بڕیاری داوە بۆ تێکەڵ کردنی دوو لەشکری یەک و دووی پیادە و بەپێی ئەم بڕیارە، هەموو هێزەکان تەنیا لە ژێر چاوەدێریی ڕاستەوخۆی فەرماندەرانی میحوەرەکان دەبن .

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان  لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی کاربەدەستانی باڵای ئەم وەزارەتخانەیە کە ئەمڕۆ چوارشەممە  بیست و چوارەمی ژانیڤەری  بەسەرپەرەستیی لزگین  سەربەست  قایممەقامی  وەزارەتی پێشمەرگە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی لەشکری  حەفتا، جەبار یاوەر سکرتێری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و ژومارێک لە فەرماندەرانی باڵا لەوان جێگرانی یەکەکانی یەک و دووی پیادە بەڕێوە چوو، پرسی ڕێکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە  خرایەبەر باس و لێکدانەوە.

بە پێی ئەم ئاگادارییە لە کۆبونەوەی باسکراودا هەموو بڕیاری پێویست بۆ تێکەڵ کردنی  دوو لەشکری یەک و دووی پیادەی هێزی پێشمەرگە گیراوە و هەروەها بڕیار دراوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی فەرماندەیی لە میحوەرەکان دا ،  هێزی سەقامگیر لە هەر کام لە میحوەرەکانی هێزی پێشمەرگە  فەرمانی سەربازیی خۆیان بەشێوەی ڕاستەو خۆ لە بەرپرسی میحوەر و یان وەزارەتی پێشمەرگە  وەرگرن.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان  لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵ دەدات بۆ ڕ ێکخستن و بەهێزبوونی هێزەکانی .

ئێستاکە هێزی  پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان، وەک لەشکری حەفتا و هەشتای پێشمەرگە، لەژێر فەرمانی دوو پارتی یەکێتی و دیمۆرکات و بەشێکی کەمتری  لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە دایە و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دانانی  ئەم دوو لەشکرە لە چوارچێوەی  هێزی بن فەرمانی خۆی و ڕێکخستنیان  وەک هێزێکی یەکپارچە لە هەرێم هەوڵ دەدات.