نێچیرڤان بارزانی بۆ دەست پێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ بەغدا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i323983-نێچیرڤان_بارزانی_بۆ_دەست_پێکردنەوەی_دانوستان_لەگەڵ_بەغدا_ئامادەیی_خۆی_ڕاگەیاند
سەرۆک وەزرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ دەست پێ کردنەوەی دانوستان لەگەڵ بەغدا لە سەر بنەمای یاسای بنەڕەتیی عێراق ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2018 17:26 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی بۆ دەست پێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ بەغدا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند

سەرۆک وەزرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ دەست پێ کردنەوەی دانوستان لەگەڵ بەغدا لە سەر بنەمای یاسای بنەڕەتیی عێراق ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، پەیامی ئامادە بوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ، بۆ دەست پێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسی فیدرالیزم و دابەشکردنی دەستەڵات لە وڵات لە پێتەختی عێراق دا لە لایەن ڕێکەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان خوێندرایەوە.

بورهان موفتیش کە بە نوێنەرایەتی لە لایەن حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە لەم کۆنفرانسەدا وتاری دەدا وتی: بۆ پەرە پێ دانی میکانیزمی دابەشکردنی دەستەڵاتی ئیداری و داڤی لە وڵات دەبێ بەستێنگەلی یاسایی ، ئیداری، دراڤی و هەروەها ڕۆشنبیری خۆش بکرێت.

سەلیم جەبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لەم کۆنفرانسەدا وتی: دەرکەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ خستنە ڕووی پێشنیارگەلی یاسایی پێویست بۆ پراکتیزە کردنی وەها میکانیزمێک لە سەر پشتە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەر بەشداری کردنیان لە کۆبووونەوەی ئابووریی داڤوس لە سوییسڕا، لە بەغدا نەبوون.

هەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەرکردایەتیی هەڵمەتی هاوبەشی عێراق، هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە تێکهەڵچوونی سوپای عێراق لەگەڵ هێزەکانی ناسراو بە دیموکراتیکی سووریا لە سنووری نێوان دوو وڵاتی ڕەت کردەوە.

بڕێک لە میدیاکان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا باسی تێکهەڵچوونی هێزەکانی عێراق و هێزەکانی ناسراو بە دیموکراتیکی سووریایان کرد بوو.