نێچیرڤان بارزانی چاوی کەوت بە ڕێکس تیلەرسۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i324077-نێچیرڤان_بارزانی_چاوی_کەوت_بە_ڕێکس_تیلەرسۆن
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەی داڤووس لە گەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2018 13:44 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی چاوی کەوت بە ڕێکس تیلەرسۆن

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەی داڤووس لە گەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپڕێس، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەراوێزی دانیشتنە ئابوورییەکەی داڤووس لە گەڵ ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دیدارو وتووێژی کرد. لەو دیدارەدا ڕەوشتی هەرێمی کوردستانی عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و ئاڵ و گۆڕە ناوچەییەکان لێک درایەوە.

بارزانی لە پەراوێزی دانیشتنە ئابوورییەکەی داڤووس چاویشی کەوت بە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، شا عەبدوڵڵای پاشای ئەردەن، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان، جێگری سەرۆک وەزیرانی سویید، جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و چەند کەس لە کەسایەتییە سیاسییەکانی بەشداری دانیشتنەکەی داڤووس و وتووێژی لەگەڵ دا کردن.