ناردنی بەشە دەرمان بۆ هەرێم لە بەغداوە دەستیپێکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i324419-ناردنی_بەشە_دەرمان_بۆ_هەرێم_لە_بەغداوە_دەستیپێکرد
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات ناردنی بەشە دەرمان، بۆ ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بۆ ساڵی ٢٠ دەستیپێکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2018 04:04 Asia/Tehran
  • ناردنی بەشە دەرمان بۆ هەرێم لە بەغداوە دەستیپێکرد

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات ناردنی بەشە دەرمان، بۆ ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بۆ ساڵی ٢٠ دەستیپێکردووە.

خالس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە ماڵپەڕی "خەندان"ی ڕاگەیاندووە "ناردنی بەشە دەرمانی ساڵی ٢٠١٨ بۆ ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دەستیپێکردووەو بەردەوامیش، دەرمان دێت بۆ ھەرێمی کوردستان" .

ئاماژەی بەوەکرد، نوێنەرانی ھەرسێ پارێزگای ھەولێر ودھۆک وسلێمانی لەبەغدان، "ھەرکاتێک دەرمانی پێویست لە کۆگای سەرەکی دەرمانی بەغدا ھەبێت وئامادەبێت دەیگوازنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، باسی لەوەشکرد، لەسەرەتادا ١٧٠ ملیار دینار دانرابوو وەک پشکی هەرێم بۆ کڕینی دەرمان لە بوودجەی ساڵی ٢٠١٨، بەڵام تائێستا بودجە پەسەندنەکراوە، ڕەنگە لەکاتی پەسەندکردنی بوودجە لەپەرلەماندا گۆڕانکاری لەبەشە دەرمانی ھەرێمی کوردستاندا بکرێت.

لەبوودجەی ساڵی ٢٠١٨پشکی لە سەدا ١٧ بۆ بەشە دەرمانی ھەرێمی کوردستان دانراوە، لەلایەن بەغداوە.