عێراق دوا مەرجی خۆی بۆ ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات
ئه‌ندامێکی فراکسیۆنی گۆڕانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت " ئه‌گه‌ر هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشێت، به‌غدا موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات".
شیرین ره‌زا، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: پێویسته بودجه‌ی 2018ی عیراق په‌سه‌ند بکرێت بۆئه‌وه‌ی پێدانی موچه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌رده‌وام بێت، نه‌ک دوو مانگ بدرێت و پاشان رابگیرێت، بۆیه پێویسته هه‌رێم پابه‌ندی ئه‌و مه‌رجانه بێت که عیراق دایناوه.
ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان وتیشی: "مه‌رجه‌کانی عیراق، راده‌ستکردنی داهاتی نه‌وت، ئیداره‌دانی خاڵه سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان به‌هاوبه‌شی و هه‌نارده‌کردنی رۆژانه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمه له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه".
سه‌باره‌ت به ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی هه‌رێم به راده‌ستکردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێکدا به کۆمپانیای سۆمۆ، شیرین ره‌زا ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌و مه‌رجه رازی بێت، حکومه‌تی عیراق موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌دات، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی له‌عیراقدا موچه‌ی پێدابهشدهکرێت، واته (3.8%) له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش ده‌بڕدرێت".