پەرلەمانی عێراق سزا بانکییەکانی هەرێمی کوردستانی هەڵگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i324647-پەرلەمانی_عێراق_سزا_بانکییەکانی_هەرێمی_کوردستانی_هەڵگرت
سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، بایکۆتە بانکییەکانی هەرێمی کورستانی عێراق لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە، هەڵگیراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2018 14:49 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی عێراق سزا بانکییەکانی هەرێمی کوردستانی هەڵگرت

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، بایکۆتە بانکییەکانی هەرێمی کورستانی عێراق لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە، هەڵگیراوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سومرییەنیوز، سەرچاوە عێراقییەکان باسی نەمانی گەمارۆ بانکییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە.

بەگوێرەی ئەو راپۆرە، لەکۆڕی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڕیاردرا بایکۆتە سەپێندراوە بانکییەکانی هەرێمی کوردستان  هەڵبگیرێن.

شایانی ئاماژەیە کە دوابەدوای بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێم لە ٢٥ی سیپتەمبەری ڕابردوو، پەیوەندیی نێوان بەغداو هەولێر قەیرانی بوو و حکومەتی ناوەندیی عێراق ڕێوشوێنێکی لەدژ هەرێمی کوردستان گرتەبەر کە سزابانکییەکان لەوێنەی ئەو ڕێوشوێنە بوو.