پەرلەمانی ئێراق یاسای قەدەغەی سات و سەودای دراوی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندەوە
پەرلەمانی ئێراق لە بڕیارێکی نوێدا یاسای قەدەغەی سات و سەودای دراوی لەگەڵ بانکەکانی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندەوە کە دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕفراندۆم ئەو یاسایە جێبەجێ کرابوو.
مەسعود حەیدەر ئەندامی کوردی پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ مێدیا کوردییەکانی کوردستانی ئێراق بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی: پەرلەمانی ئێراق یاسای قەدەغەی سات و سەودای دراویی نێوان بانکی ناوەندیی ئێراق و بانکەکانی هەرێمی کوردستانی خستە بەر دەنگدانەوە کە بە زۆرینەی دەنگ ئەم بڕیارە هەڵوەشایەوە و بەم چەشنە بانکی ناوەندیی ئێراق سات و سەودای فەرمیی خۆی لەگەڵ بانکەکانی نێو کوردستانی ئێراق سەر لە نوێ دەست پێ دەکاتەوە.
بە وتەی ئەم ئەندامە کوردەی پەرلەمانی ئێراق بانکی ناوەندیی ئێراق لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ پەرلەمان خوازیاری بریاردان سەبارەت بە یاسای قەدەغەی سات و سەودای دراوی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق ببوو کە بە داخوازی ئێمە لە کۆبونەوەی ڕۆژی دووشەممەدا خرایە بەر دەنگدان و بەختەوەرانە ئەم دەنگدانە بە سوودی خەڵکی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.
بە بپێی بڕیاری ژمارە ٥٨ی پەرلەمانی ئێراق بانکی ناوەندیی ئێراق ئەرکی ئەوەی خرایە ئەستۆ کە پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان هەموو سات و سەودای بانکی خۆی لەگەڵ بانکەکانی نێو کوردستانی ئێراق ڕاگرێ.