ڕێککەوتنی بەرایی بۆ کرانەوەی بوارگەکان و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i325087-ڕێککەوتنی_بەرایی_بۆ_کرانەوەی_بوارگەکان_و_فڕۆکەخانەکانی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند؛ لێژنەکانی دانوستانکاری دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە، سەبارەت بە کرانەوە و سەر لە نوێ دەست پێبوونەوەی چالاکیی بوارگە سەرسنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی باکووری ئێراق گەیشتنە تەبایی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2018 07:09 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی بەرایی بۆ کرانەوەی بوارگەکان و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق

نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند؛ لێژنەکانی دانوستانکاری دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە، سەبارەت بە کرانەوە و سەر لە نوێ دەست پێبوونەوەی چالاکیی بوارگە سەرسنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی باکووری ئێراق گەیشتنە تەبایی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن؛ "ئەحمەد تاها" لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە وتی: ڕێککەوتنی لێژنەکانی دانوستانکاری بەغدا و هەولێر لە سەر دەست پێبوونەوەی کار و چالاکیی فڕۆکەخانەکان و بوارگە سەرسنوورییەکان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق دەبێ لە لایەن "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق واژۆ بکرێ.

هەروەها "سەفین دزەیی" وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق باسی ڕێککەوتن و گەیشتنە تەبایی بەغدا و هەولێر سەبارەت بە شەش پرس و بابەتی جێی ناکۆکی لە نێوان دوولایەنی کرد.

بە بڕیاری دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق، چالاکیی فڕۆکەخانەکان و بوارگە سەرسنوورییەکان لە ناوچەی کوردستانی ئێراق بەتایبەت گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ دوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی لە دواڕۆژانی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠١٧ و چەن ڕۆژ پاش بەڕێوە چوونی ڕفراندۆمی جیابوونەوەی کوردستان لە خاکی ئێراق ڕاگیردران.