دابەزینی ئاستی چاندن و ڕەنێوهێنان لە کوردستانی عێراق
کەمبوونی ڕێژەی بارینی بەفر و باران لەمساڵدا لە عێراق، باکووری ئەو وڵاتەشی گرتەوەو ڕاپۆرەکان واپێشان ئەدەن ئەمساڵ٤٠٥ هەزار دۆنم دابەزینی ئاستی چاندن و ڕەنێوهێنان لە کوردستانی عێراق تۆمار کراوە.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا لە میدیا ئەهلییەکان، لەمساڵی زەراعیدا نزیک بە یەک ملوێن فدان(٤٠٥هەزار هیکتار) لە زەوینەکانی کشت و کاڵی لە کوردستانی عێراق لەئاستی چاندن و ڕەنێوهێنان هاتووەدەر و کەوتووەتە بەرمەترسیی ئیشک بوون.
فاروق عەلی بەرپرسی بەرهەم هێنانی بەرهەمە کشت وکاڵییەکان لە وەزارەتی کشت وکاڵ، وتی: ئەو ڕێژە لە خاکی کشت و کاڵی لەبەر ویشکەساڵی زستانی ئەمساڵ خەریکە لەبەین دەچێ.
ناوبراو وتی: لەبەر کەمبوونی باران وبەفر لە وەرزی کشت و کاڵدا واپێش بینی دەکرێ، تەنیا سەتا٦٠ی زەوینە کشت و کاڵییەکانی ناوچە بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو، بۆ چاندنی گەنم ئامادە کرابێ و ئەوی دیکەی، کە٤٠٥هەزار دۆنم لە خۆدەگرێ، لەبەر کەم ئاویی هیچ چاندنێک ئەنجام نەگرێ.
فاروق عەلی وتیشی: واپێش بینی دەکرێ، ئەمساڵ شایەتی نزیک بە سەتا٤٠ی دابەزینی بەرهەم هێنانی گەنم لە کێڵگەکانی کوردستانی عێراق بین.