مەرجی هەرێمی کوردستان بۆ سپاردنی گەورەترین کێڵگەی نەوتیی بە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i325327-مەرجی_هەرێمی_کوردستان_بۆ_سپاردنی_گەورەترین_کێڵگەی_نەوتیی_بە_بەغدا
نوێنەری پەرلەمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: هەولێر بەمەرج گەورەترین کێڵگەی نەوتیی خۆی ڕادەستی بەغدا دەکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 03, 2018 15:23 Asia/Tehran
  • مەرجی هەرێمی کوردستان بۆ سپاردنی گەورەترین کێڵگەی نەوتیی بە بەغدا

نوێنەری پەرلەمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: هەولێر بەمەرج گەورەترین کێڵگەی نەوتیی خۆی ڕادەستی بەغدا دەکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، عەلی محەممەد ساڵح نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان قەبووڵی کردووە، کێڵگەو بیرە نەوتییەکانی خورملە کە گەورەترین کێڵگەی نەوتیی هەرێم دێتەئەژمار، ڕادەستی حکومەتی ناوەندیی عێراق بکات.

ناوبراو وتیشی: هەولێر سپاردنی ئەو کێڵگە نەوتییانە لەهەمبەر دانی قەرزی٢٢ملیارد دۆلاریی هەرێم، لەلایەن بەغداوە ئەنجام دەدات.

عەلی محەممەد ساڵح کە ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمانی کوردستانە، پێی داگرت کە پەرلەمان نەیاری وەها کردەیەکە، چونکە کێڵگەی نەوتیی خورملە گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێمەو رۆژانە ١١٠هەزار بەرمیل نەوتی لێ هەڵدێنجرێ و لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەی ٢٢ملیارد دۆلار قەرزی هەرێمیش دیاریکراو نییە چونکە حکومەتی هەرێم لەو چوارساڵە ٢٢ ملیارد دۆلاری وەک مووچە داوە بە فەرمانبەرەکانی نەک زیاتر.

ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ، خاڵە تەماوییەکانی پرسە نەوتییەکان و دژواربوونی ڕەوشی گوزەران و نەدرانی مووچە لەهەرێمی بە هۆکاری ڕێک نەکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ناوبرد.