کرانەوەی بازاڕەکانی سەر سنووری ئێران لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i325501-کرانەوەی_بازاڕەکانی_سەر_سنووری_ئێران_لەگەڵ_ھەرێمی_کوردستانی_عێراق
بازاڕە نافەرمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کرانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2018 07:45 Asia/Tehran
  • کرانەوەی بازاڕەکانی سەر سنووری ئێران لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراق

بازاڕە نافەرمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پەرویز ئیدەپوور قایم قامی پاوە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ شێرکۆ عەبدوڵڵا دەروێش سەرکردەی مەڵبەندی یەکی سنوورەوانیی عێراق، ناڕەزامەندیی خۆی بەرامبەر بە داخرانی بازاڕی سەرسنووریی شۆشمێ ڕاگەیاند.

ئیدەپوور وێڕای ئاماژە کردن بە مێژینەی بازاڕی شۆشمێ و سات و سەودا لەم سنوورەو ئاسایشتی ئەو ناوچەیە، داوای ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عێراقی کرد.

شێرکۆ عەبدوڵڵا دەروێش فەرماندەی  مەڵبەندی یەکی سنوورەوانیی عێراقیش، لەم دیدارەدا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە ئامادە بوونی لە شاری پاوە وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران و جەماوەری پاوە بەردەوام خزمەتی عێراق و بە تایبەت ناوچەی کوردستانی ئەو وڵاتەیان کردووە و عێراقییەکان قەرزداری یارمەتی و دلۆڤانیی خەڵکی پاوەن.

شێرکۆ عەبدوڵڵا دەروێش سەرکردەی مەڵبەندی یەکی سنوورەوانیی عێراق، وتیشی: مەڵبەندی یەکی سنوورەوانیی عێراق ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بۆ بە فەرمی کرانی سنووری شوشمێی شارستانی پاوە بەکار دێنێ.

سنوورەکانی شێخ ساڵەو شوشمێ لە شارستانەکانی سەلاسی باوەجانی و پاوە لە ڕۆژئاوای ئێران لە ڕۆژی شەممە سێھەمی فڤریەوە بە بڕیاری یەک لایەنەی دەوڵەتی عێراق داخراون.