قوباد تاڵەبانی داوای لە گرووپە کوردەکان کرد کە یەک بگرنەوە
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە هەموو کۆتلە و گرووپە کوردییەکان کرد کە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد یەکدەنگ و یەکگرتوو بن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا؛ بە گێڕانەوە لە سومریە نیوز؛ "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و کوڕی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری خوالێخۆشبووی ئێراق دوابەدوای بی ئاکام بوونی هەوڵی پارتەکانی هەرێم بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە پێناو بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و ئەنجومەنی پارێزگاکان ، لە بەیاننامەیلدا داوای لە هەموو گرووپ و کۆتلە سیاسییەکانی هەرێمی کرودستان کرد بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان پێکەوە یەکدەنگ و یەک ئاراستە بن.
قوباد تاڵەبانی لەم بەیاننامەیەدا بە پێداگری لەسەر پارێزرانی قازانجە باڵاکانی گەلی کورد بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: یەکێتی و یەکدەنگی لە پرسە چارەنووس سازەکاندا یەکجار پیویستە.
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق ١٢ی مانگی مەیی ٢٠١٨ بەڕێوە بچێ.