پێداگریی پارێزگاری هەولێری عێراق لەسەر پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ پارێزگا ڕۆژاواییەکانی ئێران
پارێزگاری هەولێر لەنامەی جیاجیا بۆ پارێزگارانی ئازەربایجانی رۆژاوا، کوردستان و کرمانشا خوازیاری پەرەی پەیوەندییەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ ئەو پارێزگایانە بوو.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، نەوزاد هادی دوێنێ دووشەممە جەختی کرد لەسەر ئیرادەی جیددی پارێزگاری هەولێر بۆ پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەموو پارێزگا رۆژاواییەکانی دراوسێی هەرێمی کوردستانی عێراق.
هاوکات عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەرپرسی گشتیی پەیوەندییەکانی کوردستانی عێراق لەگەڵ ئێران وتی: پارێزگاریی هەولێر لەئاراستەی ئیرادەی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران تێدەکۆشێ لاپەڕەیەکی نوێ بکاتەوە بۆ هاوکارییە هەمەلایەنەکان.
ناوبراو وتی: لەوبارەوە، شاندێک پێکهاتوو لە بازرگانان، بەرپرسانی گومرکی و پارێزگاریی هەولێر بەزوویی بەرەو ئازەربایجانی رۆژاوایی دەکەونەڕێ و وێڕای دیدار لەگەڵ پارێزگار، ڕێگاکانی پەرەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر وئازەربایجانی رۆژاوایی لێک دەدەنەوە.
ئەو هەوڵانە لەکاتێکدایە کە هەرێمی کوردستانی عێراق هەوڵەکانی بۆ ڕاکێشانی ڕەزامەندیی بەغدا بۆ کردنەوەی دەروازە نوێیە سنوورییەکان لەگەڵ ئێرانی دەسپێکردووە.
کێشەی نێوان حکومەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە پاش ئەوە دەس پێ کرا کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی ئەو هەرێمە، لە کردەیەکی یەکلایەنە، لە سیپتەمبەری٢٠١٧ گشت پرسیی جیابوونەوەی کوردستان لە عێراقی بەڕێوە برد.