ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی مامۆستایان لەهەرێمی کوردستانی عێراق
مامۆستایانی ناڕازی لە هەریمی کوردستانی عێراق بە بەڕێوە بردنیی کۆبوونەوە بەرامبەر نووسینگەی پەرلەمانی خۆجێی ئەم ناوچەیە لە شاری سلێمانی، خوازیاری باشتر بوونەوەی بارودۆخی بژیوی خۆیان بوون .
بە گوێرەی راپۆرتی ئیرنا، لەم کۆبوونەوە یە دا ، مامۆستا ناڕازییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دۆینی (سێ شەممە) بە خویندنەوەی بەیاننامەیەک لە شاری سلێمانی وێرای جەختکردنەوە لە سەر ئامادەنەبوونیان لە وانەی خوێندنەوە جەختان کردەوە لە سەر وەرگرتنی مووچە و حەقدەستی خۆیان .
مامۆستایانی نارازی بەڕاشکاوی وتیان، پێکهاتەی هەرێمی کوردستانی عێراق هۆکاری سەرەکی ئالۆزی لە دەڤەری پەروەردەو ڕاهێنان بوون و ئەم پێکهاتەیە پۆتانسییەلی چارە سەری گرفتەکانی ئەم ناوچەیەی نییە . پتر لە سێ ساڵە کە مامۆستایانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستانی عێراق وێڕای بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی ڕەخنە گرانە ی بەردەوام هاوکاتیش ئامادە بوون لە وانەی خۆیندنەوەیان بایکۆت کردووە بەڵام ئەم هەوڵانە تا بە ئێستا بێ ئاکام ماونەتەوە و گرفتەکانیی مامۆستایان هەروا بەردەوامە .
ئیدارەی خۆجێی هەرێمی کوردستانی عیراق لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە سەرەڕای فڕۆشتنی سەربەخۆی نەوت لە بازارە جیهانییەکان دا بەڵام بەرەو ڕووی کەسری بووجە بۆتەوە و لە کردەوەیەک کە ڕق وبێزاری مامۆستایانی لێکەوتۆتەوە، مووچەی کارمەندان بۆ کەمتر لە نیوە لە مانگ دا کەم بۆتەوە .