درێژەی کۆبوونەوەی ناڕازییانەی مامۆستایان لە کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i328271-درێژەی_کۆبوونەوەی_ناڕازییانەی_مامۆستایان_لە_کوردستانی_ئێراق
مامۆستایابی ناڕازی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە زۆریک لە شارەکانی پارێزگای سلێمانی هاتنە سەر شەقامەکان و ویڕای جەختکردنیی دیسانەوە لە سەر ئامادە نەبوونیان لە پۆلەکانی خۆیندنەوەی وانە، ڕەخنەیان گرت لە حاند نەدرانی مووچە و حەقدەستیان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 25, 2018 13:52 Asia/Tehran
  •  درێژەی کۆبوونەوەی ناڕازییانەی مامۆستایان لە کوردستانی ئێراق

مامۆستایابی ناڕازی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە زۆریک لە شارەکانی پارێزگای سلێمانی هاتنە سەر شەقامەکان و ویڕای جەختکردنیی دیسانەوە لە سەر ئامادە نەبوونیان لە پۆلەکانی خۆیندنەوەی وانە، ڕەخنەیان گرت لە حاند نەدرانی مووچە و حەقدەستیان .

 مامۆستایانی هەرێمی  کوردستانی ئێراق پتر لە سێ ساڵە بەرەو ڕووی گرفتی کەمبوونی مووچە وحەقدەستی خۆیان بۆ کەمتر لە سێیەک و نەدرانی مانگانە و دواکەوتنیی چەند مانگەی حەقدەستی خۆیانن  . 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی  مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی عێراق، ژمارێک لە بنەماڵەکانی قووتابیانیش ئەمرۆ یەکشەممە لە دادگەی شاری سلێمانی دژی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و جێگرەکەی بە هۆی بەدیهاتنی قەیران لە کەرتی پەروەردەو ڕاهێنانی ناوچە سکالایان بەرزکردەوە و خوازیاری ڕاگەییشتن بەو بوونە.

 بۆ پشتگریی لەم کردەوەیە بنەماڵەکانیی قووتابیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ژمارێک لە وەکیلان یش بە شێوەی داواکارانە بەرپرسایەتی چلۆنایەتی ئاراستە کردنیی ئەم سکاڵانامەیان لە دادگەی سلێمانی گرتە ئەستۆوە .

هەر لەم حاڵە دا ،ژمارێک لە ئەندامانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایانگەیاند، بەم زووانە وەزیری پەروەردە و ڕاهێنانی ئەم ناوچەیە بە هۆی چارە سەرنەکردنیی قەیرانی بژیوی مامۆستایان بانگ دەکات بۆ پەرلەمان.