درێژ کرانەوەی قەدەغەی فڕین لە فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق
دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق قەدەغەی فڕینە دەرەوەییەکانی لە فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتەی درێژ کردەوە .
سەرچاوەیەکی پلەبەرز لە فڕگەی نێونەتەوەیی هەولێر ڕۆژی دووشەمە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی فەڕانسا وتیشی : بەغدا قەدەغەی فڕینە دەرەوەییەکان لە فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراقی بۆ سێ مانگی دیکە درێژ کردەوە . بەغدا سێپتامبری ڕابردوو لە کاردانەوە بە بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق فڕینە دەرەوەییەکانی لە دوو فڕگەی هەولێر و سلێمانی لەو هەرێمەی قەدەغە کرد . دەوڵەتی ناوەندی ئێراق ئەو کۆپرسیەی بە نایاسایی زانی و پاشان ئاکامەکەی لە لایەن دادگای باڵای فیدڕاڵی ئێراقی بە قەبووڵنەکراوە ڕاگەیاند . دوای بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق ، پەیوەندی هەولێر و بەغدا ڕووبەڕووی بارگرژی بووەوە و دەوڵەتی ناوەندی ئێراق بەرنامەگەلێکی لە کاردانەوە بەو کۆپرسیەی بەکار هێنا. ئەم دواییە وتووێژ لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ چارەسەری ناکۆکیەکان دەسپێکراوە و درێژ کرانەوەی قەدەغەی فڕین لە فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق نیشان ئەدات دوو لایەن هێشتا ڕێککنەکەوتوون .