ئەگەری تێکڕووخانیی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق
نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە دا وتی: لە کاتی درێژەی ڕەوشی ئێستا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەم ناوچەیە بەرەو ڕووی تێکڕووخانی سیاسی دەبێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سی شەممەی کورد پریس'" شوان ڕابەر" لە وتووێژ لەگەڵ "ئەلسومەرییە نیوز" وتیشی: کوردستانی عێراق بە دوای بەڕێوە بردنیی کۆپرسی لە ساڵی رابردوو بەرەو ڕووی گیرو گرفتی سیاسی ، ئابووری و کۆمەڵایەتی زۆر بۆتەوە .
نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە بە جەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتەکە ڕەوشی بژیوی شارومەندانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە باش نییە و ڕادەی بێکاریی تا دێت پەرەدەستینێت، وتیشی: ئەم ڕەوشە کارتێکەری بووە لە سەر یەکێتی نێوان پارتە کوردستانییەکان بووەتە هۆیەک بۆ دیاری نەکردنیی لیستەی هەڵبژاردنی هاوبەش لە نێوانیان دا . نوێنەری کۆمەلەی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕاشکاوی وتی: خەڵکی کوردستانی عێراق لە ڕەوشی ئێستا ناڕازین، کەوابوو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی دەرفەتێکی باشە بۆ ئەنجامدانیی گۆران لە نەخشەی سایسی کوردستانی عێراق دا . هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بریارە ١٢ مانگی مای ٢٠١٨ بەڕێوە بچێت .