خڕبوونەوەی ناڕەزایانە لە سلێمانی دژی درێژکرانەوەی ڕەوتی لێکدانەوەی پێڕستی موچەخۆرانی هەرێم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i328669-خڕبوونەوەی_ناڕەزایانە_لە_سلێمانی_دژی_درێژکرانەوەی_ڕەوتی_لێکدانەوەی_پێڕستی_موچەخۆرانی_هەرێم
ژمارێک لە ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و هەڵسوڕاوانی مەدەنی لە سلێمانی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە درێژکرانەوەی ڕەوتی لێکدانەوەی پێڕستی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن شاندە تایبەتییەکانی بەغدا کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایانەیان بەڕێوە برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2018 12:58 Asia/Tehran
  • خڕبوونەوەی ناڕەزایانە لە سلێمانی دژی درێژکرانەوەی ڕەوتی لێکدانەوەی پێڕستی موچەخۆرانی هەرێم

ژمارێک لە ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و هەڵسوڕاوانی مەدەنی لە سلێمانی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە درێژکرانەوەی ڕەوتی لێکدانەوەی پێڕستی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن شاندە تایبەتییەکانی بەغدا کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایانەیان بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایانە لە بەردەم زانکۆی سلێمانی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە درێژکرانەوەی ڕەوتی لێکدانەوەی پێڕستی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن شاندە تایبەتییەکانی بەغدا بەڕێوە برا.

دەوڵەتی عێراق لە ساڵی 2014ەوە هەتاکو ئێستا دوابەدوای ناکۆکییە سیاسییەکانی لەگەڵ هەولێر، ناردنی موچەی کارمەندان و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووەو دوای دەست گرتن بە سەر مەیدانە نەوتییەکانی هەرێم لە ئۆکتۆبەری 2017 ڕایگەیاند کە موچەکانیان دوای لێکدانەوەی پێڕستی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، کەچی سەرباری نێپەڕینی چەندین مانگ لە دەست پێ بوونی ئەم لێکدانەوەیە هێشتا هیچ موچەیەک نەدراوە بەم کارمەندانە.

سامان حسەین لە بەشدارانی ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایانەیە بە ماڵپەڕی خەندانی ڕاگەیاندووە، شاندە تایبەتییەکانی بەغدا کە بەرپرسی لێکدانەوەی پێڕستی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن، لە سلێمانی دان و وادیارە بە ئەنقەست ڕەوتی لێکدانەوەی پێڕستی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درێژ دەکرێتەوەو لە ئاراستەی سیاسەتی بە برسیەتی ڕاگرتنی خەڵکی هەرێم ئەم لێکدانەوەیە کۆتایی هاتنی بۆ نییەو ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی عێراق زۆر جار جەماوەری هەرێمی بە ناردنی موچە دڵخۆش کردووە.