مۆڵەتی دوو حەوتەیی کوردەکانی عیراق بۆ چوونە دەری هێزەکانی تورکیا
پتر لە ١٠ هەزار کەس لە خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئیمزا کردنی تۆمارێک، خوازیاری چوونە دەری هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق بوون و دوو حەوتە مۆڵەتیان دیاری کرد بۆ وڵام دانەوەی داخوازییەکەیان.
بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ناوەندێکی سەربەخۆ لە هەریمی کوردستانی عێراق ناسراو بە " ئیناف" ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند لە نامەی پتر لە ١٠ کەس لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا هاتووە ئەگەر وڵامی داواکارییەکەیان نەدرێتەوە ، بابەتەکە دەگوێزنەوە بۆ دەوڵەتی عێراق و پەرلەمانی ئەم وڵاتە .
" هێمن مامەند" سەرۆکی ناوەندی " ئیناف" بە ئەلسومەرییە نیوزی وت: ١٠ هەزار و ٤٠٠ کەس لە خەڵکی هەرێمی کوردستانی عیراق تۆماری نەیاریەتی لەگەڵ ئامادەبوونی هێزەکانی سەربازی تورکیا لەو ناوچەیەیان ئیمزا کردووە ." هێمن مامەند" وتیشی: پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عیراق لە ساڵی ٢٠٠٣ گەڵالەی چوونە دەری هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی کوردستانی عێراقی پەسەند کرد، بەڵام هێشتا جێبەجێنەکراوە. سەرچاوە ئاگادارەکان لە عێراق دەڵێن پتر لە ٢٠ پێگەی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا سەقامگیر بوونە و هێزەکانی "پەکەکە" پەلامار دەکەنە سەر ئەم پێگەیانە کە دوایین حاڵەتی لە بەرواری ١٤ فیڤرییەی ٢٠١٨ ئەنجام دراوە.
تاقمی " پەکەکە" رایگەیاندووە پتر لە ٣٢ سەربازی تورک لە بەرواری ١٤ فیڤرییەی ڕابردوو کوژران و برینداربوون و تانکێک و دوو ترۆمبیلی سەربازی سەقامگیری نێو پێگەی هیزەکانی تورکیا لە باکووری دەهۆک لە کوردستانی عێراقیش لەناو چوون .