خۆپیشاندان لە کوردستانی عێراق دژی یاسای کەمکردنەوەی مووچە
بە سەدان کەس لە سلێمانیی عێراق رۆژی پینجشەممە دژی یاسای کەمکردنەوەی مووچە خۆپیشاندانیان کرد و لە پەرلەمانی کوردستانی عیراق داوایان کرد تا ئەم یاسایە هەموار بکەنەوە.
بە گویرەی ڕاپۆرتیی هەواڵدەری فارس، ناڕازییان لە سلیمانیی عیراق لەم خۆپیشاندانەدا، هەرەشەیان لە بەرپرسانی کوردستانی عێراق کرد بیتوو لە حەنای داوا و ویستی ئەوان خەمسارد بن داوای خۆیان لە ڕیگای دەوڵەتی ناوەندیی عێراقەەوە پێو شۆیندەگرن.
" بێستوون جەبار" وتە بێژی ناڕازییانی کورد لە سلێمانیی عێراق لە پریس کۆنفرانسیک دا وتی، هیوادارە تا پەرلەمانی کوردستانی عێراق ستراتژیای خۆی لە پرۆسەیەک کە لە ساڵانی ڕابردوو لە بارەی مافی کارمەندان و کرێکاران لەپێشی گرتووە ، بگۆڕێت.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق رۆژی سێ شەممەی رابردوو، یاسای هەموارکردنی موچەی بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەیرانی دراوی پەسەند کرد.
حکومەتی هەریمی کوردستانی عیراق لە سێ ساڵی رابردوودا وێڕای دانی نارێک و پێکی موچەی فەرمانبەران، دەستی داوەتە کەمکردنەوەی لە سەدا ٧٠ مووچەی فەرمانبەران لە بەشەجۆر بە جۆرەکان دا کە ڕەخنە و گازندەی بەربڵاوی نێو خۆیی و کۆبوونەوەی ناڕازییانەی بە دواوە بووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٢ەوە سەرەڕای فڕۆشتنی سەربەخۆی نەوت لە بازارە جیهانییەکان، بەڵام بەرەوڕووی کەمیی بووجە بۆتەوە .