هیواداری دەربرینی کوردەکان لە رۆڵی مەرجەعییەت بۆ باشتر بوونەوەی پێوەندییەکانی بەغدا- هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i328925-هیواداری_دەربرینی_کوردەکان_لە_رۆڵی_مەرجەعییەت_بۆ_باشتر_بوونەوەی_پێوەندییەکانی_بەغدا_هەولێر
وتە بیژی یەکێتی نیشتمانی و ئەندامی لیژنەی کوردی کە سەردانی نەجەف یان کردووە ، هیواداری دەربڕیوە لە بارەی ئەنجامەکانیی ئەم دیدارە و کاریگەریی لە سەر باشتر بوونەوەی پێوەندیی بەغدا- هەولێر و چارەسەری ناکۆکیی نێوان لایەنەکان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2018 08:41 Asia/Tehran
  • هیواداری دەربرینی کوردەکان لە رۆڵی مەرجەعییەت بۆ باشتر بوونەوەی پێوەندییەکانی بەغدا- هەولێر

وتە بیژی یەکێتی نیشتمانی و ئەندامی لیژنەی کوردی کە سەردانی نەجەف یان کردووە ، هیواداری دەربڕیوە لە بارەی ئەنجامەکانیی ئەم دیدارە و کاریگەریی لە سەر باشتر بوونەوەی پێوەندیی بەغدا- هەولێر و چارەسەری ناکۆکیی نێوان لایەنەکان .

 لیژنەیەک پێکهاتوو لە نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی هەریمی کوردستانی عیراق بە مەبەستی ناوبژیوانیی مەرجەعیەتی شیعەی  عێراق نێوان هەولێر و بەغدا لە ڕەوتی  کۆتایی دان بە قەیران کە بەدی هاتووە دوای کۆپرسی جیایی سەردانی نەجەفی کردووە .

 ئایەتۆڵڵا سیستانی ، گەورە مەرجەعی شیعە عیراقییەکان دوای قەیرانی پێوەندی بەدی هاتوو لە نیوان دەوڵەتی ناوەندی عێراق و هەریمی کوردستانی ئەو وڵاتە هەر دوو لایەنی بانگ کرد بۆ وتوویژ بەمەبەستی چارەسەری گرفتەکانی نێوانیان دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆرد پرێس  بە گێرانەوە لە ماڵپەری دەنگ وباسی" بەغدا ئەلیۆم" ؛ "سەعدی ئەحمەد پیرە" وتە بێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  رۆژی پێنجشەممە بە ئاماژە دا ە کارتێکەریی دیدار لەگەڵ ئایەتۆڵڵا" بەشیر نەجەفی" لە مەرجەعەکانی تەقلیدی شیعەکان لە نەجەف متمانەی دەربڕیوە لە بارەی باشتر بوونەوەی پیوەندیەکانی بەغدا- هەولێر و چارەسەریی ناکۆکیەکانی لایەنەکان لە بارەی هۆگری مەرجەعەکانی ئایینی بۆ چارەسەریی گرفتەکانیی نێوان دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان .

 وتە بیژی یەکیتی هەروەها لە دیداری " عەلی ئەلموسەوی" سەرۆکی ئەوقافی شیعە و لە نزیکانیی ئایەتۆڵڵا سیستانی بە جەختکردنەوە لە سەر ڕێزگرتنی کوردەکان لە مەرجەعییەتی شیعە و عەتەباتی عالیات، خوازیاریی درێژەی پشتگری شیعەکان بووە لە کوردەکان .

 " جەعفەر ئیبراهیمی" ئەندامیی مەکتەب سیاسی پارتییش بە ئاماژە بە وتوویژەکانیی نێوان  هەولێر  و بەغدا چووەتە ناو قۆناخیکی تازەوە  وتی: ئەم وتووێژانە دەبیتە هۆی چارەسەری ناکۆکییەکانی لایەنەکان .

 کۆپرسی جیایی هەرێمی کوردستانی  عێراق کەلە ٢٥ سیپتەمبەری ٢٠١٧ بەمەبەستی جیایی کوردستان لە عێراق بەڕێوە چوو، پیوەندی هەولێر لەگەڵ بەغدای لێل کردەوە، وتوویژگەلیک کە تا بە ئێستا بۆ نەهیشتنەوەی ناکۆکیەیکان ئەنجام درا بووەتە هۆی لێک نزیکبوونەوەی دوو لایەن و کەمبوونی ناکۆکییەکانیان .