دانیشتنی بێ ئاکام و ناسەرکەوتووی سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ کوردەکان لەبارەی بودجە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i329071-دانیشتنی_بێ_ئاکام_و_ناسەرکەوتووی_سەرۆک_کۆماری_عێراق_لەگەڵ_کوردەکان_لەبارەی_بودجە
دانیشتنێک کە لەنێوان سەرۆک کۆماری عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی داواکاریی کوردەکان لە بودجەی٢٠١٨ی عێراق بەڕێوە چوو، ئەنجامێکی بەرچاوی نەبووەو فراکسیۆنە کوردستانییەکان سوورن لەسەر هەڵوێستەکانی پێشوویان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2018 10:05 Asia/Tehran
  • دانیشتنی بێ ئاکام و ناسەرکەوتووی سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ کوردەکان لەبارەی بودجە

دانیشتنێک کە لەنێوان سەرۆک کۆماری عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی داواکاریی کوردەکان لە بودجەی٢٠١٨ی عێراق بەڕێوە چوو، ئەنجامێکی بەرچاوی نەبووەو فراکسیۆنە کوردستانییەکان سوورن لەسەر هەڵوێستەکانی پێشوویان.

رۆژی هەینی یانزەی ڕەشەمە ڕێکەوتی سێی مارس دانیشتنێک لەنێوان فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق و لەئەندامانی پلەبەرزی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردەکانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی داواکارییەکانی کوردەکان لەبودجەی٢٠١٨ی عێراق و بەتایبەت بەرەبەشی هەرێمی کوردستان لەو بودجەیە بەڕێوە چوو.

ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆکی فراکسۆنی یەکیەتی لە پەرلەمانی عێراق  لەم برەوە بە ماڵپەڕی دەنگوباسی ئێس ئێن ئێن ی گوت نوێنەرانی کورد خوازیاری گۆڕانکاری لە مادەکانی بودجەی 2018 ی عێراق و بە تایبەت زیاد کردنی بەربەشی هەرێم لەم بووودجەیە بوونە . 

ناوبراو وتیشی لەو دیدارەدا، مووچەی کارمەندان و مووچەخۆرانی هەرێم، بودجەی هێزی پێشمەرگە، مووچەی وەرزێرانی هەرێم، بەرکەوتی هەرێمی کوردستان لە بودجەو هەروەها بودجەی پارێزگای ‌هەڵەبجە، خرایەبەر باس و وتووێژ.

ناوبراو جەختی کرد؛ ئەگەر داوای نوێنەرانی کورد جێ بەجێ بکرێ، لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بودجە کە بڕیارە کاتژمێر١٣بەکاتی خۆجێی بەغدا بەڕێوە بچێ، بەشدار دەبن دەنا، نوێنەرانی کورد ئامادەی دانیشتنەکە نابن و پێ دادەگرن لەسەر بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان و هەڵوێستی یەکجاریی کوردەکانیش رادەگەیێنن.

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنج شەممە دانیشتنی تاووتوێی بودجەی٢٠١٨ی عێراقی سەرباری نەیارەتی و ناڕەزایەتی توندی کوردەکان و بایکۆتی نوێنەرانی کورد، بەڕێوە بردو توانی ١٤ماددە لە٤٨ماددەی بودجەی٢٠١٨ بەتایبەت بڕگەکانی هاوپێوەند بە هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم ئەرکمەند بکەن بە ڕادەست کردنی رۆژانە٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەغدا.